Accessibility links

ئایا داعش یان لێشاوی گروپە تیرۆریستییە ئاشکرا و نهێنییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێکڕا هەڕەشەیەکی مەترسیدار و پەلکێشن بۆ ناوچەکەو جیهان؟ یان تەنها هێزگەلێکی چەکداریی و توندڕەون و لەناوچەکانی خۆیاندا و بوونەتە مەترسییەکی راستەقینەی شارستانی و مرۆیی بۆ تەواوی ناوچەکە. بەڵام بەڕای شارەزایان ئایا داعش هێشتا مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و یان خودی وڵاتانی ناوچەکە لەمەترسییە گەورەکەدان؟ ڕاچڵەکینی داعش تەنها بەرهەمهێنەری مەرگخوازییەکی بێ ئەندازە خوێناویی نەبوو بەڵکە توانی عێراق لە مۆزایکێکی نەتەوەیی و کولتوریی و ئاینییەوە بگۆڕێت بۆ مۆزایکێکی هێزە بەرهەڵستکار و مەترسیدارەکان.

جیهادی و ئیسلامییە توندڕەوەکان لە شکڵێکی ترسناکتر و خوێناویتردا خۆیان رێکدەخەنەوە، داعش لە گەشتێکی کۆشندەو مەترسیداری گەورەدایە لە خۆرهەڵاتەوە بەرەو خۆرئاواو بە پێچەوانەوە.....

لەوبارەیەوە ئاسۆ جەبار لە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی لەگەڵ جەمال حسێن نوسەر و لێکۆڵەرەوە لەبواری ئیسلامی سیاسی و تیرۆر سازدا و لەوبارەیەوە دەڵێت " داعش تەنها مەترسی نیە بۆ سەر عێراق و سوریا ئێران و تورکیا و وڵاتانی دەوروپشت، بەڵکو داعش مەترسییە بۆ سەر هەموو دنیا؛ ئەمە یەک. دوو؛ راستە داعش ئێستا لەچاو پاردا لاوازترە لەڕووی سەربازیەوەو توانای یاریکردنی کەمتربۆتەوە و توانای مناوەرەی سەربازی و پەلاماردانی کەمتر بۆتەوە، بەڵام داعش تائێستا مەترسییەکی گەورەیە، لەبیرمانەچێت داعش هێشتا ناوچەیەکی ستراتیژی پان و پۆری بەدەستەوەیە، رێکخستنێکی زۆر بەهێزی هەیە، لایەنگرێکی هێجگار زۆری هەیە، تەنها شاری موسڵ نزیکەی دوو ملیۆن مرۆڤی تیادایە کە لەژێر کۆنترۆڵی داعشدایە، واتە داعش هێزێکە هێشتا مەترسی زۆر گەورەی ماوە."

فەرموون لەگەڵ تەواوی وتووێژەکە

XS
SM
MD
LG