Accessibility links

عەبدوڵڵا ئاكرەیی : 96 زیندانی ئێرانیمان رادەستی ئەوان كردووە و ئەوانیش هێشتا زیندانیانی هەرێمیان رادەست نەكردووە


حكومەتی عێراق و ئێران لە سەر ئەوە رێكەوتبوون كە زیندانیان یەكتر ئاڵۆگۆڕ بكەن لەم بارەیەوە چەندین جار زیندانیان ئاڵۆگركردووە لە نێو ئەو زیندانیانە هاووڵاتیانی كوردی هەرێمی كوردستانی تێدا هەبووە كاتێك رادەستی عێراق كراون لە زیندانەكانی بەغدا و بەسرە و ناوچەكانی تری عێراق ماوەی مەحكومەكەیان تەواو دەكەن لای خویەوە حكومەتی هەرێمیش چەند جارێك داوای كردووە وەریان لە حكومەتی عێراق وەربگرێتەوە بەڵام پێیان نەدراون، لە دواین ئاڵۆگۆڕی زیندانیاندا حكومەتی هەرێمی كوردستان 96 گیراوی ئێرانی ئەوانەی كە لە زیندانەكانی هەرێمدا بوون رادەستی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان كردووە لە بەرامبەردا چاوەرێی وەرگرتنی 11 زیندانی كوردی هەرێمی كوردستان دەكەن ئەوانەی لە زیندانەكانی ئێراندان بەلام هێشتا ئێران رادەستی حكومەتی هەرێمی نەكردووە .

لەمبارەیەوە عەبدوڵڵا ئاكرەیی بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندیەكانی نێوان كۆماری ئیسلامی و هەرێمی كوردستان بۆ دەنگی ئەمەریكا ووتی"

پێشتر حكومەتی عێراق و ئێران رێكەوتبون لە سەر ئاڵۆگۆڕی زیندانیانی هەردوو لا و پەرلەمانی كوردستانیش موافقەی لە سەر كردووە، لە لایەن عێراقەوە ئەم ئاڵۆگۆڕیە كرا و لە كوردستانیش تەقریبەن 150 بەندكراوی ئێرانیمان هەبوو، ئەو 150 كەسەش ئەوانە بوون كە لە سەر مەسائیلی تلیاك و هیرۆیین و مادە هۆشبەرەكان گیرابوون، تەقریبەن پێش 4 تا 5 مانگ 96 كەس لەوانە لە سەر سنۆری رەسمی حاجی ئۆمەرانمان رادەستی مەقاماتی ئێرانیمان كرد بۆ ئەوەی ماوەی زیندانەكانیان لە ئێران بەسەر ببەن، لە بەرامبەردا ئێمەش داوای ئەوەمان كرد كە زیندانیمان هەیە لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامی ئێراندا پێمان خوشە تەسلیمی ئێمە بكەنەوە لە خاڵەكانی سنۆری دواجار وەزارەتی دادی ئێران وڵامی ئێمەیان دراوەتەوە كە نزیكەی 11 كەس لە زیندانی كوردی هەرێم لە زیندانەكانی ئێراندا هەن و ئامادەین تەسلیمی هەرێم بكەینەوە كە لە هەرێمی كوردستان ماوەی مەحكومەكەی خویان تەواو بكەن.

وەك عەبدوڵڵا ئاكرەیی دەڵێ ئێران كەم گیراوی كوردی هەرێمی كوردستانی هەیە بەڵام ئێمە لە هەرێمی كوردستان زور گیراوی ئێرانیمان هەبوو كە رێژەیان گەیشتبووە 150 كەس بەڵام 96 یان رادەست كردەوە و ئێرانیش تا ئێستا هیچ گیراوی كوردی رادەست نەكردووتەوە .

شایەنی باسكردنە حكومەتی هەرێم چەند جارێك داوای كردووە كە حكومەتی عێراق ئەو گیراوە كوردانە رادەستیان بكات كە لە نێوان خویان و ئێراندا ئاڵۆرگۆڕیان پێ كراوە بەڵام تا ئێستا نە حكومەتی عێراق و نە حكومەتی ئێران كوردانی هەرێمی كوردستانیان رادەستی حكومەتەكەی هەرێمیان نەكردووە.

XS
SM
MD
LG