لیوایه‌کی دیکه‌ی هێزی پێشـمه‌رگه‌ی کوردسـتان به چه‌کی قورس گه‌یشته شـاری خانه‌قین و له لایه‌ن هاوڵاتیانی ناوچه‌که‌وه به گوڵ پـێشـوازی لێـکرا.
هێشـتا لایه‌نی عێراقی ڕازی نه‌بووه هێزی پـێشـمه‌رگه‌ی کوردسـتان بچێته ناوچه‌کانی سه‌عدیـیه و جه‌له‌ولا و قه‌ره‌ته‌په و له‌وێ جێـگیربـبێت و لایه‌نی کوردیش سووره له‌سه‌ر ناردنی هێز بۆ ئه‌و ناوچانه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته‌ش ئه‌مڕۆ لیوایه‌کی دیکه به چه‌کی قورسی وه‌کو ڕاجیمه و کاتیۆشـا و تۆپ و ده‌یان ماشێنی زرێـپـۆش گه‌یشته شـاری خانه‌قین.
لیوا حسێن مه‌نسور که یه‌کێـکه له ئه‌فسه‌ره باڵاکانی هێزی پـێشـمه‌رگه‌ی کوردسـتان له خانه‌قین هه‌واڵی گه‌یشـتنی ئه‌و هێزانه‌ی پـشـتڕاست کرد و گوتی هاتنی ئێمه بۆ شـاری خانه‌قین یه‌که‌م هه‌نگاوه بۆ ئه‌و ناوچانه و ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی پـێشـمه‌رگه‌ی کوردسـتان فه‌رمانمان پێ‌بدات ئه‌وا به‌ره‌و سه‌عدیـیه و جه‌له‌ولا به‌ڕێ‌ده‌که‌وین.
هه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه مه‌لا به‌ختیار به‌رپـرسی ده‌سته‌ی کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشـتیمانی له سه‌ردانێـکیدا بۆ ناوچه‌که ڕایگه‌یاند ئه‌م جاره هاتووینه‌ته‌وه و ناگه‌ڕێنه‌وه، ئینجا چ وه‌ک هێزی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی عێراقدا بین یان به ته‌نها بین.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه به‌رپـرسێـک که نه‌یده‌ویست ناوی ئاشـکرا بکرێت به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوتووه سبه‌ی پـێـنجشه‌ممه دوایـین مۆڵه‌ته بۆ له‌شـکری عێراق که ڕێـگا بدات هێزی پـێشـمه‌رگه‌ی کوردسـتان بچێته ئه‌و ناوچانه و لێـیان جێـگیر بـبێت، ئه‌گه‌ر هاتوو و ڕێـگه‌یان پـێـدرا ئه‌وا هێزی هاوبه‌ش پـێـکده‌هێنرێت و ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا هێزی پـێشـمه‌رگه ڕژده که بچێته ئه‌و ناوچانه.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ ته‌رمی کادرێـکی یه‌کێـتی نیشـتیمانی کوردسـتان به ناوی ئه‌ندازیار ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئه‌مین له خانه‌قین به خاک سپـێردرا که ڕۆژی سێشه‌ممه له شـارۆچکه‌ی جه‌له‌ولا کوژرا.
زۆربه‌ی ئه‌و به‌رپـرس و کادێرانه‌ی حزبه کوردسـتانیـیه‌کان ئه‌وانه‌ی له سه‌عدییه و جه‌له‌ولا و قه‌ره‌ته‌په ده‌کوژرێن ته‌رمه‌کانیان له خانه‌قین به خاک ده‌سپـێردرێن تاوه‌کو گۆڕه‌کانیان له لایه‌ن خراپـکارانه‌وه تێـک‌نه‌درێن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2 خوله‌كه.