یوسف حوجه‌ت ڕاوێژکاری پله به‌رزی ڕێکخراوه‌ی ژینه‌گه پارێزی ئێران ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌م بارودوخه‌ی ئێسته هه‌روه‌ها به‌رده‌وام بێت‌و هه‌ر به‌م شیوه‌یه که‌ڵکی زیاده له ڕاده له ئاوی سه‌رچاوه ژێرزه‌ویه‌کان بگیردریت تا 15 ساڵی‌تر ئێران به ته‌واوی ده‌بێته پێ‌ده‌شت و بیابان. حوجه‌ت ڕونی ده‌کاته‌وه که هه‌تا ئێسته 85 له سه‌دی ئاوه ژێر زه‌ویه‌کان که‌ڵکی لی وه‌رگیراوه‌و ئه‌و ڕه‌وته هه‌ر ئاوا ناتوانێت به‌رده‌وام بێت.
زۆر له چاودێران ده‌ڵێن که شه‌ری ئاوا له قه‌یرانه هه‌ره گرینکه‌کانی داهاتوی ئێران ده‌بێت. ئێسته پرسیار ئه‌وه‌یه که بۆچی سه‌رچاوه ژێر زه‌ویه‌کانی ئاو له ئێران ئاوا به کار هاتوه‌و چ سیاسه‌تگه‌لێک بوه‌ته هۆی ئه‌وه که ده‌بێت چاوه‌روانی وشکه ساڵی له ئێران و شه‌ری ئاوا له ساڵانی داهاتودا بکه‌ین.
به‌ڕێز ئۆمید ئه‌حمه‌دیان، له سه‌ر ئه‌و باوه‌ریه که به‌نداو سازکردنی بێ به‌رنامه‌و و هه‌روه‌ها لێدانی چاوانه‌کان به شیوه‌یه‌کی ره‌مه‌کی دو له هوگه‌لی سه‌ره‌کی قه‌یرانی ئاوا له ئێران‌دایه.