Accessibility links

ڕوانگە: قه‌یرانی خه‌باتی سیاسی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان

  • شاهێد عەلەوی

قه‌یرانی خه‌باتی سیاسی

قه‌یرانی خه‌باتی سیاسی

خه‌باتی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان مێژویەکی درێژی هه‌یه. چاودێران له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که‌ ئه‌م خه‌باته ده‌سکه‌وت‌و به‌رز و نزمی زۆریشی به خۆوه دیوه. جگه له سه‌رده‌می کۆماری مهاباد که وه‌ک ڵاپه‌ڕەیەک ره‌نگین له خه‌باتی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان چاوی لی ده‌کرێت، چه‌ند ساڵی سه‌رەتایی دوای سه‌رکه‌وتنی شورشی ساڵی ١٣٥٧ هه‌تاوی له ئێران وه‌ک ده‌وره‌ی گه‌شه‌داری ئه‌م خه‌باته ده‌نرخێدنرێت.

له‌و ساڵه‌نه‌دا واته له ساڵی ٥٧ تا ٦٨، ساڵی تیرور کردنی دوکتور قاسملو سێکرتری گشتی حێزبی دمۆکراتی کوردستانی ئێران، دو حێزبی دمۆکرات و کۆمەڵه روڵێکی به‌رچاویان له خه‌باتی چه‌کداری و مه‌ده‌نی گه‌ڵی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌بوو. به‌ڵام له ده‌یه‌ی هه‌فتای هه‌تاویه‌وه، ته‌واو بوونی شه‌ر له نێوان ئێران و عێراق و دواتریش تێکشکانی یه‌کیه‌تی سۆیه‌ت و به گشتی گۆڕانی گوتاری زاڵ له خه‌باتی سیاسی‌دا، شه‌ری چه‌کداری حێزبه رۆژهه‌ڵاتیه‌کانی خسته په‌راوێزه‌وه و رۆڵی ئه‌م حێزبانه‌ی له گوره‌پانی سیاسی کوردستانی ئێران‌دا به گشتی که‌م‌ڕه‌نگ کردەوه. هەندێک له چاودێران ئه‌م هه‌ل‌و مه‌رجه نوێیه که حێزبه‌کانی کوردستانی ئێران توشی بوون وه‌ک قه‌یران پێناسه ده‌که‌ن.

پرسیاری سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه که رێبەرانی ئه‌م حێزبانه خۆیان چه‌ند له سه‌ر ئه‌و باوەرەن که حیزبه‌کانیان به تایبه‌ت و خه‌باتی سیاسی له گوره‌پانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به گشتی توشی قه‌یران بووه؟ هۆ سه‌رکیه‌کانی ئه‌م قه‌یرانه ئه‌گه‌ر باوەریان به بونی هه‌بێت بۆ چی دەگەرینه‌وه و ڕێگه‌گه‌لی چاره‌سه‌ر کردنی به ڕای ئه‌وان چیه؟

له ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وته‌دا ئه‌م بابه‌ته‌مان له هەڤپێوینەکی هاوبه‌شدا له گه‌ڵ به‌رێزان کاکه کەمال کەریمی ئه‌ندامی ده‌فتەری سیاسی حێزبی دمۆکراتی کوردستان و کاکه ره‌زا که‌عبی جێگری سێکرتری گشتی کومه‌ڵه‌ی زه‌حمەتکێشان تاوتۆ کردوه.

XS
SM
MD
LG