Accessibility links

لە هەولێر چەند چاڵاکوان و رۆژنامەنووسێک بريندار دەکرێن و پـۆليسيش دەڵێت دەرگاکانمان کراوەن با سکالا تۆمار بکەن


27 ى مانگ خوپيشاندان و گردبوونەوە لە چەندين شار و شارۆچکەى هەرێمى کوردستان بەرێوەچوو، تێدا هاوڵاتيان بە گشتى و فەرمانبەر و مامۆستايان داواى موچە و باشترکردنى ژيانيان دەکرد ، شارى هەولێر لەم بارەيەوە نە گردبوونەوە و نە خوپێشاندانى تێدا بەڕێوەچوو، وەک چەند چالاکوان و رۆژنامەنووسێک بۆ دەنگى ئەمەريکا دەڵێن هێرشيان کراوەتە سەرى و بريندار کراون لەمبارەيەوە عەلى سياسى سەرۆکى تۆڕى رێکخراوە ناحکوميەکانى کوردستان بە دەنگى ئەمەريکا دەڵێ لە هەرەشە دەرچووە ئێستا چەند چالاکوانێک بريندارکراون و سوکايەتى بە چەندى تريش کراوە .

هاوڕێ کوردى يەکێکە لەو چاڵاکوانانە کە دوێنێ شەو بە کاتى هەولێر وەک خوى دەڵێ چەندين کەس هێرشيان کردووتە سەرى و برينداريان کردووە و پێيان راگەياندووە کە هەولێر شوێنى ئەو نيە و پێويستە دەربچێت .

رۆژنامەنووس ئەياس عەبدوڵڵا پەيامنێرى ئێن ئاڕتى لە هەولێر دەڵێن باسى شارى هەولێرم دەکرد کە خوپێشاندان نيە و ئارامە لە ناکاو زياتر لە 15 کەس هاتن منيان بۆ ناو پارکى سامى عەبدولرەحمان برد و لەوێ ليێان دام و برينداريان کردم و سوکايەتيشيان پێ کردم .

لە بارەى ئەم پێشێلکارى و هێرشانەى بۆ سەر چاڵاکوان و رۆژنامەنووسان هۆگر عەزيز وتەبێژى پۆليسى هەولێر بە دەنگى ئەمەريکا دەڵێت هەر کەسێک بيەوێت گێرەشێوێنى يان هەر کێشەيەک بۆ هەولێر دروست بکات ئێمە بە پێى ياسا ئيجرائاتى لەگەڵ دەکەين و لە بارەى هێرشکردنە سەر چالاکوان و رۆژنامەنووسانيش دەڵێت هەر کەسێک پێشێلکارى بەرامبەر کراوە ئەوا دەرگاى پۆليس کراوەتەوە و دەتوانێت سکاڵا تومار بکات تا ئێمەش بدەينە دەست دادوەرى لێکوڵينەوە.

قەيرانەکانى هەرێمى کوردستان هێشتا بەردەواميان هەيە و تا ئێستا چارەسەرى وەک پێويستى بۆ نەدۆزراوەتەوە، لەسەروو هەمووشيانەوە قەيرانى دارايى.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:37 0:00

XS
SM
MD
LG