Accessibility links

بەرپرسی میحوەری گوێر: داعش بە 65 خوكوژەوە هاتبوو وەهای زانیبوو هەموو پێشمەرگە لە شەنگالە بەڵام لاشەكانیان جێهێشت


دوای ئەوەی كە هێزە كوردیەكان بە هەماهەنگی و هاوكاری فڕۆكە جەنگیەكانی هاوپەیمانان بە ڕابەرایەتی ئەمەریكا بۆ ماوەی دوو رۆژە هێرش دەكەنە سەر بنكەكانی چەكدارانی داعش لە شەنگال و دەوروبەری و تێدا زیانێكی زوری گیانی و مادیان بە چەكدارانی داعش گەیاندووە و توانیویانی سەركەوتنێكی گەورە بەسەر چەكدارانی داعش تومار بكەن ، بەرەبەیانی هەینی چەكدارانی داعش بە هێزێكی خوكوژیەوە هێرشیان بۆ سەر بنكەكانی پێشمەرگە لە میحوەری گوێر ئەنجام دا.

لەم بارەیەوە قادر قادر بەرپرسی میحوەری گوێر بە دەنگی ئەمەریكای راگەیاند ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر چواری بەیانی داعش بە هێزێكی زوری خوكوژیەوە كە مەزەندە دەكرێت زیاتر لە 65 خوكوژ بووبن هێرشیان كردە سەر بنكەكانی پێشمەرگە لە گوێر بەڵام لە لایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە بە توندی وەڵامیان دراوەتەوە و تێكشكێنراون و لاشەی چەندین چەكدار لەو ناوچەیە بەجێماوە و هەروەها دوو ئۆتۆمبێلی چەک و تەقەمەنی و بۆمبڕێژكراو لە لایەن پێشمەرگەوە تەقەی لێكرا و تەقێنرانەوە.

ناوبراو زیاتر وتی" چەكدارانی داعش وەهایان زانیبوو هەموو پێشمەرگە لە هێرشەكەى شەنگالدا بەشدارن و كەس نەماوە لە ناوچەكە، بۆيه هێرشیان كردە سەر بنكەكانمان بەڵام بەرچەرچی هێرشەكەیان دراوەتەوە و تێكشكێنراون و چەندین لاشەی ئەوان لەو ناوچەیە بەجێماون."

سەبارەت بە پەڕێنەوەی چەكدارانی داعش لە زێی گەورە بەرەو سەنگەرەکانی پـێشـمەرگە.

قادر قادر وتی" لەوانەیە چەكدارانی ئەو ناوچەیەی لەگەڵ داعش بووبن و هاوكاریان كردبێت لە چوونیەتی پەڕێنەوەیان لە ئاوەکە و ئەنجامدانی ئەم هێرشە."

XS
SM
MD
LG