Accessibility links

برزۆ مەجید باس لە دواین هەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕان و باری تەندروستی نەوشیروان مستەفا دەكات


برزۆ مەجید سەرۆكی فڕاكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان و ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان لەمیانی وتوێژێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا باس لە بارودۆخی ئێستای كوردستان دەكات و دەڵێت:دۆخی ئێیستای كوردستان پێویستی بەچارەسەركردنە لەسەر دوو ئاست"

برزۆ مەجید ئەوەش دەڵێت:كاتی ئەوە هاتووە هەموو حیزب و لایەنە سیاسیەكان هەڵوێستی جدیمان هەبێت"

لەبارەی ڕەخنەی گۆڕان لە سێ‌ لایەنەكەی تر بۆ مانەوە لەناو حكومەتدا برزۆ مەجید وتی:گللەیمان نەكردووە بەڵام داوا دەكەین كەهەمووان سوربین لەسەر گەڕانەوەی دۆخی سیاسی بۆ پێش 12ی ئۆكتۆبەر ئەمەش واتای هەموو لایەنەكان دەبێت هەڵوێستی جدییان هەبێت"

هەروەها سەبارەت بە دۆخی پەرلەمانی كوردستان وتی:پەرلەمان پەككخراوە"

لەبەشێكی دیكەی وتوێژەكەدا برزۆ مەجید ئاماژەی بەكاتی گەڕانەوەی نەوشیروان مستەفا كرد بۆ هەرێمی كوردستان:بارەی نەخۆشی نەوشیروان مستەفا و كاتی گەڕانەوەی بۆ هەرێمی كوردستان كەماوەی چەند مانگێكە لە وڵاتی بەریتانیایە سەرۆكی فڕاكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان دەڵێت"كێشەی تەندروستی لەبڕبڕەی پشتیدا هەیە هەركات پزیشەكەكان مۆڵەتی گەڕانەوەیان پێدا دەگەڕێتەوە و تائێستا ئەو كاتە دیار نیە"

XS
SM
MD
LG