Accessibility links

فاروق رەفیق: هەتاوەکو یەک ناموسڵمان مابێت لە دنیادا، ئیسلامی سیاسی ئۆقرە ناگرێت


دکتۆر فاروق ڕه‌فیق

دکتۆر فاروق ڕه‌فیق

سەبارەت بە دۆزی کورد لە نێوان یرسی نیشتیمانیبوون و نانیشتیمانیبووندا، پرسی شوناس و نائامادەگی خوێندنەوەیەکی ئەکادیمی و زانستی هاوکات سەبارەت بە دەوڵەتی کوردی و سایکس پـیکۆ و هەژاریی مەعریفی، هەفتەنامەی رەهەندەکان چەند تەوەرەیەکی پەیوەست بە ئەو کڵێشەسازییە شارستانییەی کە کۆمەڵگەیەکی زیندوو لە نەخشەیەکی یاسایی و سیاسی و ئابوری و دەستوریدا رێکدەخات، تێکڕا دەخاتە بەردەم تاوتوێکردن و شیکردنەوەگەلێکی ئەکادیمی و زانستیەوە بۆ بەرپاکردنی وتووێژێکی هەمەلایەنە.

بەپێی راوبۆچونی ئەکادیمیست و شارەزاکان چەند کۆڵەکەیەکی پڕ بایەخ و بنچینەیی هەن کە شوناسی تەواوی کۆمەڵگە لە مەودایەکی شارستانیی جیاوازدا بەرجەستە دەکەن. سەرباری ژێرخانی ئابوریی و هاوکات مەودای سیاسی و ئایدۆلۆژی؛ کۆمەڵێک کۆڵەکەی گرنگ هەن وەک رەوتی زانستی و ئەکادیمی، کۆمەڵگە وەک دامەزراوەیەکی مۆدێرن کە سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە تیایدا هەست بە ژیان و مرۆڤبونی خۆیان بکەن و کولتۆریش وەک هێزێکی شارستانی زیندوو، کە پێکڕا زیندوێتی و دامەزراوەیی کۆمەڵگە رەنگڕێژ دەکەن. بەڵام بەبێ دەستخستنە سەر تەواوی کەمکوڕی و نەهامەتی و کوڵەکە شکستخواردووەکانی ژیانێکی شارستانی شایستە، مۆمکین نییە رەهەندە زیندووەکانی ئەو ئاستە ژیارییە بەرجەستەبکەین.

ئاسۆ جەبار لە دەنگی ئەمریکاوە بۆ بەرنامەی رەهەندەکان وتووێژێکی لەگەڵ نوسەر و ئەکادیمیست دکتۆر فاروق رەفیق دا سازداوە.

فاروق رەفیق دەڵێت "چۆن دۆزی کورد لەئێستادا دەتوانرێت دابڕێژڕێتەوە لە ئێستادا کە خاڵییە لەبەها گەردونییەکان، ئێمە دەبێت دۆزی کورد بەجۆرێک دابڕێژینەوە کە تاکی کورد هاونیشتیمانیانی کورد لەسەنتەردا بێت. دۆزێک بێت بەرمەبنای کۆمەڵێک پرینسیپی گەردوونی کۆمەڵێک بەڵگەنامەی یاسایی نێودەوڵەتی و ئێمە دەبێت ئەمە بکەین، ئەوکاتە ڕوومان دێت لەگەڵ جیهاندا گفتوگۆ بکەین، کەواتە شوناسی ئێمە بەمشێوە شاعیرییە بەم زمانە پەشێوەی دوور لە فیکر هیچی لێ سەوز نابێت."

هەروەها دەڵێت "سیاسی کورد سیاسی نییە، بەڵکو جەڵەبچییە، ئەمانە وەکو جەڵەبیش سێری مرۆڤی کورد دەکەن، وەک ئەوەی چۆن جەڵەب پێش خۆی دەدات...."

فاروق رەفیق لەبارەی ئەخلاق و سیاسەتەوە دەڵێت "ئەو کەسەی کە دەڵێت ئەخلاق لە سیاسەتدا نیە، خراپ تێگەیشتووە، هەر تێناگات سیاسەت چییە."

"سیاسەت بازرگانی نیە، سیاسەت ئەرکە؛ ئەرکێکی ئەخلاقییە لەڕاستیدا."

هەروەها دەڵێت "ئەمانە لەناوەوە وەک ئاغا وان و لەلایەکەوە بە قامچی لەگەڵ ئێمەی کورددا مامەڵەدەکەن و بەڵام لەڕاستیدا لەسەر ئەژنۆ دەچن بۆ لای دوژمنەکان و سەردائەنەوێنن بۆیان و دەستیان ماچدەکەن."

سەبارەت بە رێکەوتنە سیاسییەکانیش دەڵێت "ملیارەها دۆلار دەدزن و باس لەڕێکەوتن دەکەن."

"داواکاری 17 ی شوبات بە چەند سەدە لەپێش ئەم رێکەوتنەی یەکێتی نیشتیمانی و بزوتنەوەی گۆڕانەوەیە."

هەر لە درێژەی ئەو وتەوەرەدا فاروق رەفیق دەڵێت "دوای 25 ساڵ لەخاپورکردنی کوردستان، باسی ئەوە دەکەن کە گرنگی بدرێت بە کەرتی کشتوکاڵ... بۆ ئێوە هیچتان هێشتووە، گرد ماوە، شاخ ماوە، باخ ماوە؛ هەمویتان داگیرکرد. باشە؛ کەرتی کوشتوکاڵی چی، دوای خاپورکردنی وڵاتەکە باسی ئەوە دەکەی."

لە ڕێی ئەم لینکەوە گوێبیستی تەواوی وتووێژەکە دەبن......

XS
SM
MD
LG