Accessibility links

بریکاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم: فەرامۆش مەلا نەجم تەشهیری بە بەرپـرسە گەورەکانی وڵات کردووە


لە میانەی خۆپـیشاندان و مانگرتنەکانی لە هەرێمی کوردسـتانی عێراق سـازدەکرێن بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر دواکەوتن لە پـێدانی موچە و پاشان کەمکردنەوەی موچەکان لە ژێر ناوی پاشەکەوت، فەرامۆش مەلا نەجم ئەفسەری هاتوچۆ لە شاری ڕانیە بۆ میدیاکان قسە دەکات و لە توڕەیی بەرامبەر ئەو ڕەوشە ناهەموارەی تیایدا دەژی هێرشی توندی کردە سەر دەسەڵاتدارانی هەرێم، بۆیە پاش چەند ڕۆژێـک دەسـتگیردەکرێت و ئەمەش ناڕەزایی لێ دەکەوێتەوە.

لەم بارەیەوە دەخیل شەممۆ لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا وتووێژی لەگەڵ جەلال کەریم بریکاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردسـتان کرد.

بریکاری وەزارەت گوتی لیژنەکە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گشتی دەرچووە، بەو پـێـیەی ئەفسەری هاتوچۆیە. گوتیشی لای یەکێتی دەسـتگیرنەکراوە، بەڵکو لای پـۆلیسی سلێمانی دەسـتبەسەرە. باسی لەوەش کرد کە لیژنەکە کارەکانی تەواو نەبووە و هەر کاتێـکیش تەواو بوون، ئەوا ڕاسپاردەکانی بۆ وەزارەتی ناوخۆ ڕەوانە دەکات.

هەرچەندە هەوڵ درا بزانرێت بە چ تاوانێـک ئەو ئەفسەرە دەسـتگیرکراوە، بەڵام بریکاری وەزارەت ئامادە نەبوو وەڵام بداتەوە. پاشان ڕوونی کردەوە کە ئەو ئەفسەرە چی وتبوو و گوتی بە جلوبەرگی سەربازیـیەوە" لە بەردەم فەرمانگەکەی تەشهیری بە لێپرسراوانی دەوڵەت و کەسایەتیـیە سیاسی و لێپـرسراوە گەورەکانی ئەم وڵاتە کردووە."

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:28 0:00

XS
SM
MD
LG