Accessibility links

چوار قايمقامى نوێ بۆ چوار قه‌زاى سنۆرى پارێزگاى هه‌ولێر دانران


له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێردا متمانه‌ به‌ چوار كه‌س دراوه‌ بۆ وه‌رگرتنى پۆستى چوار قايمقاميه‌ت له‌وانه‌ قايمقامى شه‌قلاوه‌ و چومان و خه‌بات ، مه‌ريوان پيرباڵ به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌ياندنى پارێزگاى هه‌ولێريش ده‌ڵێ لادانى ئه‌و چوار كه‌سه‌ى پێشوو‌ له‌ پۆسته‌كانى قايمقاميه‌ت له‌ درێژه‌ى چاكسازيه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بوون و گۆڕانكاريه‌كانيش به‌رده‌وام ده‌بن .

عه‌بدولره‌حمان موهه‌نديش سه‌رۆكى فراكسيۆنى گوڕان به‌ ده‌نگى ئه‌مه‌ريكاى راگه‌ياند ده‌نگه‌كانى هه‌رسێ فراكسيۆنى گۆران و يه‌كێتى و خزمه‌ت به‌قه‌د ده‌نگه‌كانى پارتيه‌ له‌ سنۆرى پارێزگاى هه‌ولێر ناكريت نوينه‌ران و ده‌نگده‌رانى ئه‌و ‌سێ فراكسيۆنيه‌ فه‌راموش بكرێن و حيسابيان بۆ نه‌كرێت و ته‌نها كاديرانى سه‌ر به‌ پارتى له‌و پۆستانه‌ دابنرێن .

كه‌نعان خه‌يلانى سه‌رۆكى فراكسيۆنى پارتى‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى پاريزگاى هه‌ولێر به‌ ده‌نگى ئه‌مه‌ريكا ده‌ڵێ هه‌لبژاردن بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ كێ براوه‌ بێت، له‌ كوى 30 ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێريش 17 ئه‌ندام هى پارتى و فراكسيۆنه‌كانى هاوپه‌يمانى پارتين و كه‌سێكى تريش وه‌كو ليستى سه‌ربه‌خۆ خۆى راگه‌ياندووه‌‌ كه‌واته‌ له‌كوى 30 ئه‌ندام 18 ئه‌ندام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌يه‌ گۆڕانكارى بكرێت و ده‌نگيشى پێداوه‌ كه‌واته‌ چۆن به‌قه‌د ده‌نگى پارتى ده‌بێت 18 كۆرسى له‌گه‌ڵ 12 كۆرسى جياوازيه‌كى زوره‌ .

شايه‌نى باسه‌ هه‌ر يه‌كه‌ له‌ ئه‌حمه‌د قادر و كوێستان ئه‌حمه‌د و جوان ره‌فيق و هێمن قادر بۆ پۆستى قايمقامى هه‌ر يه‌كه‌ له‌ شاره‌كانى چومان و رواندوز و شه‌قڵاوه‌ و خه‌بات دانراون.

XS
SM
MD
LG