Accessibility links

بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە بازاڕێـکی دهۆک کەسێـک گیانی لەدەسـت دا


ئاگر لە بازاڕی جلی لەنگەی شاری دهۆک بەربوو بەهۆی تەقینەوەی موەلیدەی بازاڕەکە کە لەسەر بانی بازاڕەکەدا بووە. لە ئاکامدا کەسێـک گیانی لەدەسـت دا و 4 کەسی دیکەی برینداربوون.

ئاگرەکە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە بازاڕەکە کەوتەوە پاش ئەوەی ئاگری موەلیدەکە گەیشتە نێو فڕۆشگاکانەوە. دەڵێن بووەتە مایەی سووتاندنی دەیان فرۆشگا.

سەلام باڵایی پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە دهۆک دەڵێت تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە توانیان ئارگرەکە کۆنترۆڵ بکەن و بیکوژێنـنەوە.

XS
SM
MD
LG