سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی دهۆک کوشتنی ڕۆژنامەوان وەدات حسێن شەرمەزارکرد و داوا لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردسـتان دەکات تاوانکاران دەستگیربکرێن و بە سزای خۆیان بگەیەنن.
سەندیکاکە لە بەیانـنامەیەکدا ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی کۆمیتەیەکیان پـێکهێناوە بۆ بەداداچون بکەن بۆ کەیسی کوشتنی ئەم ڕۆژنامەوانە.
سەلام باڵایی پەیامنێری بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لە دهۆک ڕاپـۆرتی لەم بارەیەوە ناردووە.