Accessibility links

ئاشتۆن کارتەر سەردانی هەرێمی کوردسـتانی عێراق دەکات


ئاشتۆن کارتەر وەزیری بەرگری ئەمەریکا گەیشتە هەرێمی کوردستانی عێراق بە مەبەستی وتووێژکردن لەگەڵ ڕێبەرانی کورد لە بارەی فراوانکردنی شەڕی دژی داعش.

کارتەر ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە فڕۆکەخانەی ئەربیل لە لایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیری حکومەتی هەرێم پـێشوازی لێکرا. بڕیارە لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی ئەمەریکا لە هەرێم کۆبـبێتەوە.

کوردەکانی عێراق یەکێکن لە هێزە زەمینیـیە گرنگەکانی شەڕی دژی داعش بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا. داعش دووچاری زنجیرەیەک شکست بووە، بەڵام هێشـتا بەشێکی گەورەی لە خاکی عێراق و سوریا کۆنترۆڵ کردووە.

کارتەر ڕۆژی پـێـنجشەممە بە پەیامنێرانی گوت پـێشمەرگە کاری زۆر باشیان ئەنجامداوە، ئەمەش ئەوەیە ئێمە لەم شەڕەدا لە هەمووی چاوەڕێ دەکەین کە بتوانن شکست بە داعش بنێن و ناوچەکان بگرنەوە و بە شێوەیەک حکومڕانی بکەن کە ڕێز لە خەڵکەکەی بگرن.

وەزیری بەرگری ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق کۆبووەوە. کارتەر جەختی لە خواستی ئەمەریکا بۆ خێراکردن لە هەوڵەکانی دژی داعش کردەوە.

XS
SM
MD
LG