Accessibility links

عومه‌ر محه‌مه‌د: هه‌موو ساڵێک قوربانییه‌کانی ئه‌نفال سزاده‌درێن

  • یه‌حیا به‌رزنجی

عومه‌ر محه‌مه‌د سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری ئه‌نفالستان له‌ گفتوگۆی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ دۆسییه‌ی ئه‌نفال و تێپه‌ڕینی 28 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌، هێشتا کورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئاستی ئه‌و تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌دا بێت که‌ جینۆسایدێکی بێ شکه‌ ، هێشتا به‌ دۆکیمێنتی نه‌کردووه‌، ئه‌و ده‌ڵێت "نه‌ک نه‌یتوانییوه‌ دۆکیمێنتی بکات، به‌ڵکو هه‌نگاوی سه‌ره‌تاییشی له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌ناوه‌، ته‌نانه‌ت ساڵانه‌ ئه‌و مه‌راسیمانه‌ش که‌ بۆ ئه‌و بۆنه‌یه‌ ده‌کرێن ، هیچی لێ سه‌وز نه‌بووه‌، ته‌نانه‌ت نه‌بووه‌ته‌ ویستگه‌یه‌ک بۆ چاندنی رۆحی لێبوورده‌یی، هه‌ر نه‌بێت ئه‌وانه‌ی تاوانبارن، داوای لێبووردن له‌ قوربانییه‌کان بکه‌ن."

سه‌باره‌ت به‌ دۆسییه‌ی ئه‌و جاش و موسته‌شارانه‌ش که‌ به‌ به‌شداری کردن له‌ دۆسییه‌ی ئه‌نفالدا تاوانبارن، عومه‌ر ده‌ڵێت "هه‌موو ساڵیک قوربانییه‌کان به‌ دیار چاوی جه‌لاده‌کانه‌وه‌ سزا ده‌درێن، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ش پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و تاوانبارانه‌ له‌ ئاستێکی به‌رزدایه‌ به‌هۆی پارته‌ سیاسییه‌کانه‌وه‌".

ده‌قی وتوێژه‌که‌ له‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌یه‌.

XS
SM
MD
LG