سه‌رۆک وه‌زیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان د.به‌رهه‌م ساڵح له به‌رده‌م په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان ئاماده بوو بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌مه‌ڕ ڕووداوه‌کانی ئه‌م دوواییانه‌ی هه‌رێمه‌که، به تایبه‌تی پاش خۆپیشاندانه‌کانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری. له کۆبونه‌وه‌که‌دا ئه‌ندامانی لیستی گۆڕان داوای سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌یان له حکومه‌ت کردووه. به‌ڵام له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ ده‌خیلی شه‌مۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا خانم سۆزان شه‌هاب سه‌رۆکی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان ده‌ڵێت ده‌بێت دوو له سه‌ر سێی ژماره‌ی ئه‌ندامان ده‌نگ بۆ ئه‌و پێشنیازه بده‌ن تا متمانه له حکومه‌ت بسه‌ندرێته‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:06 خوله‌که.