عه‌لی قادر سه‌رۆکی ده‌سـته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق گوتووه‌یه‌تی ئۆفیسه‌کانی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان له سه‌ره‌تای مانگی پـێـنجه‌وه ده‌سـتده‌که‌ن به تۆمارکردنی قه‌واره سیاسیـیه‌کانی ده‌یانه‌وێت له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردسـتاندا به‌شـداری بکه‌ن.
به‌ڕێز قادر داواشی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کرد په‌له بکات له ده‌سـتنیشـانکردنی ئه‌ندامانی نوێی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان یاخود ماوه‌ی کاری کۆمسیۆنی هه‌نووکه درێژبکاته‌وه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی کردووه به‌وه‌ی ده‌سـته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێم پـێـویسـتیـیان به چه‌ند بڕیارێـکی تایبه‌ته بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان که بڕیاره له کۆتایی مانگی نۆدا سـازبکرێت.
گوتیشی ده‌سـته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێم کاری کردووه به‌پـێی ئه‌و ڕێسـایانه‌ی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان دایناون بۆ دامه‌زراندنی کارمه‌ندانی بنکه‌کانی تۆمارکردنی ده‌نگده‌ران.