Accessibility links

ئاگربه‌ستی هێزه‌کانی کورد و حکومه‌تی له‌ سوریا

  • Salah Piroty

‌هێزه‌کانی ی-پ -گ له‌ شاری قامیشلوو- ئاپریلی 23

‌هێزه‌کانی ی-پ -گ له‌ شاری قامیشلوو- ئاپریلی 23

هێزه‌کانی ئاسایشی هه‌ریمی کوردان و هیزه‌کانی لایه‌نگری حکومه‌تی سوریا ته‌قه‌وه‌ستاندنێکیان له‌ باکووری خۆرهه‌لاتی سوریا راگه‌یاند، وه‌ک لایه‌نی کورد گوتی و ئه‌وه‌ش شه‌ری سێ رۆژه‌ هیور ده‌کاته‌وه‌ که‌ تێیدا زیاتر له‌ 26 که‌س کوژران. هێزه‌کانی ئاسایشی کورد له‌ لێدوانێکدا گوتی که‌ ڕێکه‌وتنه‌که‌ 3:30 ی پاش نێوه‌روی هه‌ینی به‌ کاتی خۆجێی ده‌ستی به‌ جێبه‌جێکردنی کرا و گه‌واهیده‌رێکی ئاژانسی ڕوێترس کوتی ئاگربه‌سته‌که‌ هه‌تا ئه‌مڕۆژ شه‌مه‌ هه‌روا له‌ جێگای خۆیه‌تی. گه‌واهیده‌ره‌که‌ و ڕێکخراوی چاودێری به‌ سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ که‌ به‌ دواداچوونی شه‌ڕی پینج ساله‌ له‌ نیو سوریادا ده‌کات، کوتی وی ناچێت هێزه‌کانی ئاسایش له‌ وه‌تا ده‌ست پێکردنی ئاگربه‌سته‌که‌ له‌ هیچ شوینیکی وه‌ده‌ستیان هێناوه‌ پاشه‌که‌شه‌یان نه‌کردووه‌. له‌ ماوه‌ی شه‌ره‌که‌دا هیزه‌کانی ئاسایش ژماره‌یه‌ک له‌ شوێنه‌کانی کونترولکراوی حکومه‌تیان له‌ شاری قامیشلو داله‌ هه‌ریمی حه‌سه‌کا دا گرت که‌ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیش ده‌گرێته‌وه‌. کاربه‌ده‌ستێکی کوردی سوریا گوتویه‌تی ئه‌وه‌ دووهه‌مین شه‌رو تێکهه‌لچوونی نێوان حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د و هێزه‌کانی هه‌ریمی کورد له‌ وه‌تا شه‌ری نیوخویی له‌ ساڵی 2011 دا بووه‌. قامیشلی له‌ نزیک سنووری تورکیا هه‌لكه‌وتوه‌ که‌ زۆرتری له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی کوردی یه‌وه‌ کونترول ده‌کرێت، ئه‌گه‌رچی هێزه‌کانی لایه‌نگری ئه‌سه‌د هێشتاش چه‌ند ناوچه‌یه‌ک له‌ ناوه‌ندی شاره‌که‌ و هه‌روه‌ها فڕۆکه‌خانه‌که‌یان له‌ ده‌ست دایه‌. ئێستا هیزه‌کانی کوردی سوریا کونترولیان به‌ سه‌ر ناوچه‌کانی به‌رفره‌وان له‌ باکووری سوریا دا هه‌یه‌ و حکومه‌تی خۆیان دامه‌زراندوه‌.

هێزه‌کانی ئاسایشی هه‌ریمی کوردان و هێزه‌کانی لایه‌نگری حکومه‌تی سوریا ته‌قه‌وه‌ستاندنێکیان له‌ باکووری خۆرهه‌لاتی سوریا راگه‌یاند، وه‌ک لایه‌نی کورد گوتی و ئه‌وه‌ش شه‌ری سێ رۆژه‌ هێور ده‌کاته‌وه‌ که‌ تێیدا زیاتر له‌ 26 که‌س کوژران.

هێزه‌کانی ئاسایشی کورد له‌ لێدوانێکدا گوتی که‌ ڕێکه‌وتنه‌که‌ 3:30 ی پاش نێوه‌روی هه‌ینی به‌ کاتی خۆجێی ده‌ستی به‌ جێبه‌جێکردنی کرا و گه‌واهیده‌رێکی ئاژانسی ڕوێترس گوتی ئاگربه‌سته‌که‌ هه‌تا ئه‌مڕۆژ شه‌مه‌ هه‌روا له‌ جێگای خۆیه‌تی.

گه‌واهیده‌ره‌که‌ و ڕێکخراوی چاودێری به‌ سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ، که‌ به‌ دواداچوونی شه‌ڕی پینج ساله‌ له‌ نیو سوریادا ده‌کات، گوتیان وی ناچێت هێزه‌کانی ئاسایش له‌ وه‌تا ده‌ست پێکردنی ئاگربه‌سته‌که‌ له‌ هیچ شوینیکی وه‌ده‌ستیان هێناوه‌ پاشه‌که‌شه‌یان کردبێت.

له‌ ماوه‌ی شه‌ره‌که‌دا هیزه‌کانی ئاسایش ژماره‌یه‌ک له‌ شوێنه‌کانی کونتڕۆڵکراوی حکومه‌تیان له‌ شاری قامیشلو دا له‌ هه‌ریمی حه‌سه‌ک دا گرت که‌ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیش ده‌گرێته‌وه‌.

کاربه‌ده‌ستێکی کوردی سوریا گوتویه‌تی ئه‌وه‌ دووهه‌مین شهڕ و تێکهه‌ڵچوونی نێوان حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د و هێزه‌کانی هه‌ریمی کورده‌ له‌ وه‌تا شه‌ری نێوخۆیی له‌ ساڵی 2011 دا ده‌ستی پێکرد.

قامیشلی له‌ نزیک سنووری تورکیا هه‌لكه‌وتوه‌ که‌ زۆرتری له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی کوردی یه‌وه‌ کونترول ده‌کرێت، ئه‌گه‌رچی هێزه‌کانی لایه‌نگری ئه‌سه‌د هێشتاش چه‌ند ناوچه‌یه‌ک له‌ ناوه‌ندی شاره‌که‌ و هه‌روه‌ها فڕۆکه‌خانه‌که‌یان له‌ ده‌ست دایه‌.

ئێستا هیزه‌کانی کوردی سوریا کونترولیان به‌ سه‌ر ناوچه‌کانی به‌رفره‌وان له‌ باکووری سوریا دا هه‌یه‌ و حکومه‌تی خۆیان دامه‌زراندوه‌.

XS
SM
MD
LG