شیعر ئه‌و په‌نجه‌ره کراوه‌یه‌یه که هه‌میشه هه‌وای نوێ و ڕوناکی نوێ و هه‌ناسه‌ی گه‌رم به خوێنه‌ری خۆی ده‌به‌خشێت.
شیعر ئه‌و ده‌روازه‌یه‌یه که هه‌موو ژانره ئه‌ده‌بیه‌کانی تر پیایدا ڕه‌ت ده‌بن.
بۆ به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی ، ده‌واری خۆی له شاری هه‌ولێر هه‌ڵده‌دات و له‌وێس میوانداری یه‌کێ له شاعیره‌کانی ئه‌و شاره ده‌کات.
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر ، ده‌مێکه سه‌رقاڵی شیعره و خه‌مه هه‌ره گه‌وره‌که‌یه‌تی ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌مه‌نه زۆره‌ی شیعریشدا هه‌ر به‌رده‌وام به دوای شیعردا ده‌گه‌ڕێت ، جا نازانم ئایا سه‌باح ڕه‌نجده‌ر شیعری نه‌دۆزیوه‌ته‌وه یان هێشتا شیعر سه‌باح ڕه‌نجده‌ری بۆ نه‌خوێندوینه‌ته‌وه؟؟
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی به‌شی یه‌که‌می گفت و گۆکه بن له به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی‌دا که ماوه‌که‌ی 11:58 خوله‌که.