Accessibility links

ڕۆڵی ئۆپـۆزسیۆن له‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقدا

  • Shayan Pasha

په‌رله‌مانی کوردسـتان

په‌رله‌مانی کوردسـتان

خولی سێهه‌می په‌رله‌مانی کوردسـتان له‌ دوای هه‌ڵبژاردنیان له‌ 25 ی حه‌وتدا بۆ یه‌که‌مین جار یه‌کێـک له‌ پـێـکهاته‌کانی وه‌ک ئۆپـۆزسیۆن خۆیان ڕاگه‌یاند. فراکسیۆنی گۆڕان که‌ 25 کورسیان له‌ کۆی 110 کورسی په‌رله‌مانی کوردسـتانیان به‌ده‌ستهێنا به‌ پـشـتیوانی خه‌ڵـکی نائومێد له‌ ده‌سه‌ڵات ماوه‌ی ساڵێـکه‌ له‌ مه‌ڵـبه‌ندی پـێشـنیار و په‌سه‌ندکردنی پـرۆژه‌ و یاسا کارده‌که‌ن، ئایا توانیویانه‌ وه‌ک ئۆپـۆزسیۆنێـکی جیدی کاریگه‌ری و سه‌نگی خۆیان هه‌بێت له‌ په‌رله‌مان؟
تا چ ڕاده‌یه‌کیش به‌ڵێنه‌کانیان جێبه‌جێ کردووه‌ که‌ زووتر دابوویان به‌ خه‌ڵـکی؟
ئایا لیسته‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ناو په‌رله‌مان تا چ ڕاده‌یه‌ک ته‌قه‌بولی ئۆپـۆزسیۆنیان کردووه‌؟
له‌ نێوان ئۆپـۆزسیۆن و لیستی ده‌سه‌ڵات به‌رنووسی بڕیاره‌کان چ چاره‌نووسێـکی به‌خۆوه‌ دیوه‌؟

ئه‌م پـرسیارانه‌ و چه‌ندین پـرسیاری دیکه‌ هاوکارمان شـایان پاشـا له‌ به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ئاڕاسته‌ی ئه‌م میوانه‌ به‌ڕێزانه‌ی کرد‌:
سـالار مه‌حمود، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له‌سه‌ر لیسـتی کوردسـتانی.
عه‌دنان عوسمان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له‌سه‌ر لیسـتی گۆڕان.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌که‌ی 47:47 خوله‌که‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG