له سه‌ر ئه‌نجامی بلاوبۆنه‌وه‌ی ووتارێک له رۆژنامه‌یه‌کی هه‌رێمی کوردستان گوایه بێ رێزی و سۆکایه‌تی به ئاینی ئیسلام کردوه دوێنی 8/4 ژماره‌یه‌کی زۆر له دانیشتوانی شاری هه‌ولێر بۆ بێزاری ده‌ربڕێن دژ به بڵاوبۆنه‌وه‌ی ئه‌و ووتاره ڕژاونه‌ته خیابانه‌کان و زیانێکی زۆریان به ساختمانه حکومه‌تیه‌کان، ده‌زگاکانی راگه‌یاندن و هه‌ندێ فرۆشگاه و شوێنی تر گه‌یاندوون. زۆر که‌سان ئه‌و پرسیاره ده‌که‌ن ئاخۆ دژایه‌تی هه‌ر بیر‌و بۆچونێک وه یاخود هه‌ر ڕه‌وت و ئاینێک به سۆکایه‌تی و جوێندانه وه یاخود له رێگای ره‌خنه‌ێ به جێ؟ ئایا وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و بێ رێزی و سۆکایه‌تی کردنه له رێگای یاساییه وه یا توند‌و تیژی؟
کامه‌ران کوردی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ناوه‌ندی چاک وه نوێنه‌ری چاک له ئه‌مه‌رێکا و ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌مه‌رێکا ده‌ڵێت خوێندنه‌وه‌ی من بۆ ئه‌و رووداوه وه یاخود ئه‌و کاره‌ساته ئه‌وه‌یه ده‌بێت له چه‌ند رویه‌که‌وه سه‌ێری بکه‌ێن، یه‌کێک له‌و لایه‌نانه ئه‌وه‌یه کێشه‌ی توند و تیژی یان له‌به‌ر چی کاتێک کاره‌ساتێک ئه‌بێ یان رووداوێک ئه‌بێ، ئێمه یان کۆمه‌ڵگاکه‌ی ئێمه، چ ده‌سه‌ڵات چ هاوڵاتی به شێوه‌یه‌کی عه‌قڵانی له رێگای گفت و گوه‌وه نایه‌ن ئه‌م شتانه باس بکه‌ن و چاره‌سه‌رێک بۆ بدۆزنه‌وه، چونکه ئه‌مه یه‌کم جار نییه وه له‌و باوه‌ره‌دام به سه‌ێرکردنی ئه‌و رووداوانه‌ی که له پێش‌و رووی داوه یه‌کم جار و دوه‌م جار و دوواترین جارێش نابێ. کوردی ده‌شڵێت من وای ده‌ێبینم بۆشایه‌ک له نێوان ده‌سه‌ڵاتی کوردی وه هه‌ر وه‌ها ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی به‌رێوه‌ی ئه‌به‌ن په‌ێدا بوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌ست ناکه‌ن به‌شێک له‌و کۆمه‌ڵگایه‌یه که رێزێ لێ ئه‌گێرێ ده‌نگی لێ ئه‌گێرێ بوێه ئه‌و هه‌موو رووداوانه‌ی که روو ئه‌ده‌ن ئه‌بنه هۆێ په‌نگ خواردنه‌وێک هه‌بێت کاتێک رووداوێک وا ئه‌بێ وه‌کو پوشی ئاگر ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌م ئاگره بڵێسه‌ی بسێنیت، ئه‌و خه‌ڵکه توڕه‌یی و ڕقی خۆیان و ئه‌و ووزه‌ی که له ناو خۆیان پیانه به‌و شێوه ده‌ری ببڕن، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه له‌و بڕوایه‌دام هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر ئێم بێن به‌س له‌م ووتاره‌ی ئه‌و گۆڤاره‌وه خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکه‌ێن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 19:09 خوله‌كه