له شهوی ساڵیادی ژینوسایدی ئهرمهنیهکان، فرۆکه شهرکهرهکانی تورکیا دوو ناوچه له دوو بهشی کوردستان بۆمباران دهکهن، شهنگاڵ له باشور وه قهرهچۆخ له رۆژئاوا. ئاخۆ هیچ هۆیهکی تاێبهت ههبوو بۆ ئهو هێرشانه؟ ئهمهریکا و روسیا که له شهری سوریادا زۆر زانیاری هاووبهشی دهکهن بۆ یهپهگه و لایهنه کوردیهکانیان ئاگادار نهکردهوه؟
ئهمرو چوارشهممه، 26 مانگیش، لەشکری تورکیا بە تانک و تۆپ و خومبارە هێرشی کردووەتە سەر ناوچەی دەرباسیـیەی نێوان قامیشلو و سەری کانی. بەپـێی دوایـین زانیاری لە ئەنجامی کاردانەوەی یەپەگە لە بەرامبەر هێرشەکە، تانکێکی تورکیا تێکشکێنراوە. گەورە کاربەدەستانی لەشکری تورکیا دەڵێن ئەو بۆردومانانەی سێشەممە بە مەبەستی ڕیگەگرتن بووە لە پارتی کرێکارانی کوردستان لەوەی چەک و تەقەمەنی بنێرن بۆ ناو تورکیا.
هێزەکانی کوردی سوریا دەڵێن بۆردومانەکانی تورکیا لە ناو سوریادا نێوەندێکی میدیایی و ڕادیۆیەکی خۆجێیی و بارەگاکانی سەرکردایەتی لەشکری گرتۆتەوە لە ناوچەی قەرەچوغی دێرکی سوریا و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 23 کەس گیانیان لەدەسـتداوە، لەوانە 18 شەڕڤان و کارمەندی ڕاگەیاندنی یەپەگە بوون.
ڕێدور خەلیل گوتەبێژی فەرماندەیەتی گشتی یەپەگە بۆ دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند هێرشەکەی تورکیا بەردەوامە و لە ئێستادا لەگەڵ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش لە پەیوەندیدان بۆ ڕاگرتنی ئەو هێرشانە. بەپێی پەیامنێری بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لە قامیشلو، 23 شەڕڤان لەناوچەی قەرەچوغی دێرک بە هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا گیانیان لەدەستداوە.
له کاردانهوهدا، بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ بەتوندی ڕەخنەی لە هێرشە ئاسمانیەکەی تورکیا گرت بۆ سەر شەڕڤانانی سوریا و عێراق هەروەها ئەم هاوپەیمانە ناتۆیەی تۆمەتبارکرد بەوەی شکستی هێناوە لەوەی هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانێتی دژی داعشدا بکات.
هەردوو وەزارەتی دەرەوە و بەرگری ئەمەریکا نیگەرانی زۆری خۆیان دەربڕی لەبەرامبەر هێرشە ئاسمانییەکاندا و وتیان ڕاستەوخۆ تورکیایان ئاگادارکردۆتەوە لەوەی هێرشکردنە سەر گروپە کوردییەکانی لەوانەیە کاربکاتە سەر شەڕ دژی داعش. مارک تونەر وتەبێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئێمە زۆر نیگەرانین لەوەی تورکیا هێرشی ئاسمانی ئەنجامدا لە سوریا و باکووری عێراق بەبێ هیچ هەماهەنگییەک لەگەڵ ئەمەریکا و هێزەکانی هاوپەیماناندا.
وتیشی " ئەم هێرشە ئاسمانییانە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە ڕەزامەندی لەسەر نەدراوە و بەداخەوە بووە هۆی گیان لەدەستدانی هاوبەشەکانمان لە شەڕی دژی داعش کە ژمارەیەکیشیان پێشمەرگەش بوون." تونەر باسی لە ڕەخنەکانی عێراقیش کرد سەبارەت بەوەی تورکیا سنوری عێراقی بەزاندووە و وتی هەر کردارێکی سەربازی لەو وڵاتەدا بکرێت دەبێت ڕێز لە سەرەوەری عێراق بگیرێت.
هەروەها وتەبێژی پێنتاگۆن، ئەیدریان ڕانکین گالەوەی وتی تورکیا دەبێت شەڕی داعش پێش هەموو شەڕێکیتر بخات و هەروەها وتی ئێمە دەزانین پەکەکە جێی هەڕەشەیە بۆ سەر تورکیا بەڵام تورکیا نابێت لەم شەڕە بەردەوام بێت لەسەر حسابی شەڕی هاوبەشمان لەدژی ئەو تیرۆریستانەی کە جێی هەڕەشەن بۆ سەر هەموومان."
له بهرنامهی ڕوانگه ئهم حهوتهدا، بۆ باس لهسهر ئهم مژاره، میوانداری بهڕێزان سیامهند حاجو، ئهندامی لێژنهی پهیوهندیهکانی دهرهوهی و عهمار گۆلی، ڕۆژنامهوان له ناوهندی نۆچه و شرۆڤهی ڕۆژ دهکهین.