ڕۆژی چوارشه‌ممه یاسادانه‌رانی پارتی ئاشتی و دیموکراسی گوتیان ئه‌وان کۆتایی به بایکۆتکردنی خۆیان بۆ په‌رله‌مانی تورکیا ده‌هێنن و له کۆتایی هه‌فته‌که‌دا سوێندی یاسایی ده‌خۆن.
سه‌رۆکی پارته‌که سه‌ڵاحه‌دین ده‌مرتاش گوتی ئه‌م بڕیاره له پـێناو کارکردن بۆ ئاشتی له وڵاته‌که‌دا دراوه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه به‌ده‌په بڕیاری ئه‌و بایکۆتکردنه‌ی دا له پاش هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی مانگی شه‌ش که به دوایدا چه‌ند کاندیدێـکی براوه‌یان ڕێـگه‌یان پـێنه‌دارا بـبنه ئه‌ندامی په‌رله‌مان به بیانوی گوایه ده‌سـتیان له چالاکی تێرۆریستی‌دا هه‌یه.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه خه‌جیجان فارقین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له دیاربه‌کر ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:26 خوله‌كه.