وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی ئاماده‌یه سیاسیه‌تی خۆی بۆ نه‌ناردنی چه‌ک بۆ ناوچه‌کانی له جیهاندا شه‌ڕیان تێدایه بگۆڕێت، ئه‌مه‌ش تاوه‌کو بتوانێت چه‌ک بۆ ئه‌و هێزه کوردیـیانه بنێرێت که له ئێسـتادا شه‌ڕی داعش ده‌که‌ن.
فرانک ڤالتێر شتاینما‌یه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه له لێدوانێـکیدا بۆ که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ZDF ی ئه‌ڵمانی گوتی "ناکرێت کوردسـتان به ته‌نها جێبهێڵێن و ته‌ماشا بکه‌ین خه‌ڵـکه‌که‌ی چۆن له‌وێ سه‌رده‌بڕێت."
گوتیشی" ئه‌گه‌ر پـێویستی کرد و مه‌ترسیـیه‌کان به‌و شێوه‌یه‌ی ئێسـتا مانه‌وه، ئه‌وا به دوری نازانم چه‌ک بۆ کورده‌کان ڕه‌وانه بکه‌ین."
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد که ده‌بێت له حاڵه‌تی تایبه‌تدا بڕیاری سیاسی بدرێت بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی جیاواز له پـێشتر، ئه‌مه‌ش له پـێناو به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشی ئه‌ڵمانیادا.
ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا گه‌وره‌ترین گۆڕانه له سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته که هه‌تا ڕۆژی دووشه‌ممه ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانی ئه‌نگێلا مێرکل ده‌یگوت وڵاته‌که‌ی به سیاسه‌تی پـێشووی خۆی پابه‌ند ده‌بێت، ئه‌ویش نه‌ناردنی چه‌که بۆ ناوچه‌کانی له جیهاندا ناکۆکیـیان تێدایه.