Accessibility links

چاودێران تیشکدەخەنە سەر کۆمەڵێک رەهەندی جومگەیی کە تێکڕا گفتوگۆو شیکاریی گەورە دەخوازێت، داعش و مەترسییەکانی تیرۆر سەرجەم جیهانی لەیەک گۆڕەپانی جەنگ و پڕ کێشمەکێشی سەربازی و ناوچەیی و ئاینییدا کۆکردەوە. بەڵام ئایا تێکەڵبوونی سەرجەم ئەو ستراتیژە لێکدژ و ناکۆکانە توانیوێتی هێڵێکی گشتی بەڕەنگاربونەوەی گەورە بەرهەم بهێنێت بۆ بنبڕکردنی تیرۆر؟ ئایا کورد وەک هێزێکی کاریگەر و بەرچاو کەوتۆتە کوێی ئەو ستراتیژە گەورانەوە، ئایا کورد هیچ سترایژێکی دیاریکراوی هەیە؟

بۆ ئەم مەبەستە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی سازکردووە لەگەڵ پارێزەر و چالاکوان کاروان کەمال شەریف.

کاروان کەمال ڕایوایە کە: "ستراتیژی نێودەوڵەتی لە بەرژەوندی کورد ناجوڵێتەوە، بەوپێیەی کە کورد دامەزراو بکات. بە تەنها لەو سنورەدا دەجوڵێتەوە کە بەرژەوەندییەکانی خۆیان بپارێزن، وە ئەمە دەمانگەیەنێتە ئەو ڕاستییەی کە کورد وەک کارئەکتەرێک لەناو یارییەکەدا و لەناو ئەو ململانێ سترایژییانەدا نییە، بە هێندەی وەکو کارایەکی یاریدەدەر و کارایەک کە بەکارئەهێنرێت لەڕاگرتنی هاوکێشەکاندا".

داعش تەنها هێزێکی تیرۆریستی نییە لەجیهاندا، بەڵام بە ڕاوبۆچونی شارەزایان داعش یەكێکە لەهێزە مەترسیدارەکان لەڕووی ئایدیا و کردەوەو بەرپاکردنی کۆمەڵکوژی و دڕندەگەڕاییەوە، هاکات کۆمەڵگەی نێودەوڵتی لەبەردەم بەرپرسیارێتی و نیگەرانی گەورەدا کەوتۆتە نێو شەڕ و بەریەککەوتنێکی گەورەوە لەگەڵ بەرژەوەندی ناوچەکە و ستراتیژی وڵاتە زلهێز و بێهێزەکاندا.

فەرموون لەگەڵ تەواوی وتووێژەکە:


XS
SM
MD
LG