پۆلیسی بریتانیا ده‌ڵێت رکر ئه‌حمه‌د، په‌نابه‌ری کوردی ته‌مه‌ن 17 ساڵه‌ی کورد خه‌ڵکی ئێران شه‌وی هه‌ینی که‌وتوه‌ته به‌ر هێرشێکی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستانه و له لایه‌ن 30 که‌سه‌وه به شێوازێکی بی‌ره‌حمانه لێیدراوه و له ئاکامی هێرشه‌که‌دا کاسه‌ڵه‌ی سه‌ری شکاوه و خوێن له مێشکی‌دا ده‌ڵه‌مه‌ی کرده.
پۆلیس ده‌ڵێت تا ئێستا له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م هێرشه 5 که‌س به فه‌رمی تاوانبار کراون و له شوێن چه‌ند که‌سی تریش ده‌گه‌ڕن. ئه‌م په‌نابه‌ره گه‌نجه کورده به ته‌نیا گه‌شتوه‌ته بریتانیا و له بنه‌ماڵه‌که‌ی که‌سی له‌گه‌ڵ نیه و له کاتێکدا له ئیزگه‌یێکی ئۆتۆبوسدا چاوه‌روانی هاتنی ئۆتۆبوسه‌که‌ی ده‌کرد دوای ئه‌وه لێیان پرسی خه‌ڵکی کوێیه و وتی په‌نابه‌ره هێرشی کرایه سه‌ر.
گه‌ری که‌سڵ، له پۆلیسی له‌نده‌نه‌وه ده‌ڵێت هه‌موو گرووپه‌کانی کۆمه‌ڵگا دژی نه‌فره‌تی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌ن و هیچ که‌سێک نابێت بکرێته ئامانجی تۆندئاژۆیی به تایبه‌ت که‌سانێک که وه‌ک په‌نابه‌ر هاتوونه‌ته ئه‌م وڵاته.
صادق خان، شاره‌داری له‌ندنیش ئه‌م هێرشه‌ی شه‌رمه‌زار کرد و گێوین بارۆڵ، نوێنه‌ری ناوچه‌ی کرۆیدنی له‌ندن که هێرشه‌که له وێ ڕوه‌ویداوه هێرشکه‌ره‌کانی وه‌ک زبڵ وه‌سف کرد.
بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌م هێرشه و هۆکاره‌کان و کاردانه‌وه‌کانی له کۆمه‌ڵگای بریتانیا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز تاهیر عه‌لیپوور، لێکۆله‌ری سیاسی دانیشتووی بریتانیا وتووێژمان کردوه.