ڕۆژی شه‌ممه حکومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند که‌وا له مانگی حه‌وتدا له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که 535 که‌س کوژراون و 1043 که‌سی دیکه برینداربوون. به‌ڵام له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ئه‌و ئامارانه‌ی حکومه‌تی عێراقی ڕه‌تکرده‌وه و گوتی ته‌نها 222 که‌س کوژراون.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر کرمانج گوندی پـرۆفیسۆر له زانکۆی تێنسی سته‌یت کردووه. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9 خوله‌كه.