دکتۆر کرمانج گوندی له زانکۆی ته‌نسی سـته‌یت له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح باس له وتاری سـاڵانه‌ی سه‌رۆک براک ئۆباما ده‌کات و ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما له وتاری ئه‌مسـاڵیدای زیاتر جه‌ختی له‌سه‌ر مه‌سه‌له ئابوریـیه‌کان و قه‌یرانی بێـکاری له ئه‌مه‌ریکادا کرد، وه وتاره‌که‌ی وتارێـکی هۆشیارانه‌ی ئابوری بوو، ئه‌وه‌ش به‌وه‌ی که ئاماژه‌ی به ته‌واوی لایه‌نه‌کانی که په‌یوه‌ندیان به پـێشـکه‌وتنه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و سیاسی هه‌یه کرد. ده‌شڵێت به‌ڵام سه‌رۆک ئۆباما له وتاری سـاڵی ڕابردوویدا زیاتر باسی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه کرد.
پاشـان دکتۆر کرمانج ده‌ڵێت براک ئۆباما له وتاری ئه‌م جاره‌یدا له هه‌موو کاتێـکی دیکه زیاتر وه‌ک سه‌رۆکی خه‌ڵـک خۆی نیشـان ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان دا و لایه‌نگری بۆ پارته‌که‌ی خۆی پارتی دیموکرات نیشـان نه‌دا، هه‌روه‌ها هه‌ردوو پارتی کۆماری و دیموکراتی هان دا که‌وا پـێـکه‌وه کاربکه‌ن و چی بۆ وڵاته‌که باشه ئه‌نجامی بده‌ن به‌بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی کێ له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوودا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌سـتده‌هێنێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:33 خوله‌كه.