بیروڕا وه‌رگرتنه‌کان و لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئه‌م دواییه له ناو وڵاته یه‌کگرتووه‌کان نیشان ده‌ده‌ن که په‌سه‌ندی گشتی بۆ سیاسه‌ته‌کانی سه‌رۆك ئۆباما له دابه‌زیندایه. هه‌روه‌ها هه‌ندێ له شاره‌زایان ده‌ڵێن سه‌رۆك ئۆباما خۆی تووشی هه‌ڵه‌یه‌کی مه‌زن کرد کاتێک که مه‌سه‌له‌ی ریفۆرمی بیمه‌ی ته‌ندروستی کرده خاڵی سه‌ره‌کی به‌رنامه‌کانی له بری ئه‌وه‌ی ڕه‌وشی خه‌راپی ئابووری چاك بکاته‌وه که له کاتی ده‌ست به‌کاربوونی له پۆستی سه‌رۆکایاتی باری ئابووری زۆر خراپ بوو . هه‌روه‌ها هه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌رۆك ئۆباما ژماره‌یه‌ك له ڕێبه‌ره باڵا‌کانی کارداری ئه‌مه‌ریکایی بانگهێشتی کۆشكی سپی کرد بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر دابه‌ین کردنی ده‌رفه‌تی کارکردن و له هه‌مانکاتیشدا سه‌رۆکی پێشوو (بیل کلنتن)یشی بانگهێشت کرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری ئه‌و وتووێژانه بکات.
دکتۆر کرمانج گوندی پڕۆفیسۆر له زانکۆی (ته‌نسی سته‌یت) له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم سه‌باره‌ت به‌و هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆك ئۆباما گوتی بانگهێشت کردنی سه‌رۆك کلنتن کارێکی عاقڵانه‌بوو له لایه‌ن سه‌رۆك ئۆباماوه، چونکه سه‌رۆك کلنتن ڕابردوویه‌کی باشی له بواری ئابووریدا هه‌یه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:53 خوله‌كه.