ماوه‌یه‌که ئه‌و هێزه سـیاسیـیانه‌ی له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراقدا سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌سـتهێنا خه‌ریکی ڕاوێژکردنن له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ به مه‌به‌سـتی پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێ. هه‌ندێ له شـاره‌زایان ئه‌مه به مه‌ترسیـیه‌کی گه‌وره داده‌نین.
له‌و باره‌یه‌وه دکتۆر کرمانج گوندی سه‌رۆکی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له ئه‌مه‌ریکا باکور له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت ڕاسته ئه‌وه جێـگه‌ی مه‌ترسـیـیه، چونکه ئه‌وه نیشـانه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌و حزبه عێراقیـیانه کاریگه‌رێـتی سیاسه‌تی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌یان له‌سه‌ره، وه له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ده‌سـتێوه‌ردانی ئێران له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی شیعه، وه سعودیـیه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی سـووننه‌ی عه‌ره‌بدا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9 خوله‌كه.