سه‌ره‌ک وه‌زیرانی چینی وین زیباو و سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ژاپـۆن یۆکیۆ هاتۆیاما و هه‌روه‌ها سه‌رۆکی کۆریای باشور لی میۆنگ باک ئه‌مڕۆ شه‌ممه ده‌سـتیان به کۆبوونه‌وه‌یه‌کی لووتکه‌یی دوو ڕۆژی کرد و پـێشـبینی ده‌کرێت سه‌نگ بخه‌نه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵـچوونی گرژی و ئاڵۆزی نێوان هه‌ردوو کۆریا.
له ده‌سـتپـێـکی کۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ژاپـۆن به‌ڵێنی پـشـتگیری ڕاسته‌قینه‌ی بۆ سیۆل دا، په‌یوه‌ست به جه‌ختکردنی له‌سه‌ر سـزادانی کۆریای باکور به‌هۆی نوقمکردنی که‌شـتی جه‌نگی کۆریای باشور، ئه‌مه‌ش له ڕێـگه‌ی هاوکاری نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌وه.
ئه‌وه‌ی شـایه‌نی باسه به‌سـتنی ئه‌م کۆبوونه‌وه سێ لایه‌نیـیه له دورگه‌ی جیجۆی کۆریای باشور بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته دوابه‌دوای گه‌یشـتنی به‌ڕێز وینی سه‌رۆکی چینی بوو بۆ سیۆلی پایته‌خت و کۆریای باشور و له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی ئه‌مڕۆیاندا سه‌رۆکی چینی هه‌موو ئه‌و کارانه‌ی مه‌حکوم‌کرد که ئاشـتی و سه‌قامگیری نیمچه دورگه‌ی کۆریا تێـک‌ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها سه‌ره‌ک وه‌زیرانی چینی ئه‌مڕۆ پـرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاڕاسـته‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی کۆریای باشور کرد.
ئه‌وه‌ی شـایه‌نی باسه لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی گه‌یشـته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی کۆریای باکور موشه‌کێـکی تۆرپـیدی ناوه به که‌شـتیـیه‌کی جه‌نگی کۆریای باشوره‌وه و ده‌ر ئه‌نجام نوقمی کردووه و کوژرانی 46 که‌شـتیوانی کۆریای باشوری لێـکه‌وته‌وه.
هاوکات دوێنێ هه‌ینی له میانه‌ی کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامه‌وانی که‌م شێوه‌دا له‌شـکری کۆریای باکور نکۆڵی له هه‌بوونی ڕۆڵی له ژێر ئاوخستنی که‌شـتی جه‌نگی کۆریای باشوری کرد.