کۆریای باکور ده‌ڵێت ئه‌و ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌کی له‌شـکری خۆی له‌گه‌ڵ کۆریای باشوردا هه‌ڵوه‌شـاندۆته‌وه که به ئامانجی ڕێـگه‌گرتن له هه‌ر پـێـکدادانێـکی سه‌رسـنووری نێوانیان دانرابوو.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی کۆریای باکور بڵاویکرده‌وه که‌وا وڵاته‌که‌یان په‌یمانـنامه‌یه‌کی هه‌ڵوه‌شـانده‌وه که به مه‌به‌سـتی نه‌هێشـتنی ڕوودانی شه‌ڕی لابه‌لا له سـنووری ئاوی ڕۆژئاوای نێوان هه‌ردوو کۆریادا دانرابوو. هه‌روه‌ها کۆریای باکور ئاگاهی داوه به‌وه‌ی هه‌ر که‌شـتیـیه‌کی کۆریای باشور سـنووری نێوانیان بـبه‌زێنێت ئه‌وا ده‌موده‌ست هێرشی ده‌کرێته سه‌ر.
ئه‌م بڕیاره‌ی کۆریای باکور هاوکاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کۆریای باشور مانۆڕێـکی له‌شـکری بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ژێر ده‌ریایییه‌کان له ئاوه‌کانی ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌یدا ئه‌نجام ده‌دات.