ڕۆژی سێشه‌ممه کۆریای باکور هه‌ڕه‌شه‌ی کرد به‌وه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی له‌شـکری ده‌بێت ئه‌گه‌ر هات و کۆریای باشور سـنووری ئاوه‌کانی له که‌ناری ڕۆژئاوای نیمچه دورگه‌ی کۆریا بـبه‌زێنێت.
هه‌ردوو کۆریا گرژیان له نێواندایه به‌هۆی ناکۆکیـیان له‌سه‌ر سـنووری ئاوی نێوانیان له ده‌ریای زه‌رد، ئه‌و شوێنه‌ی له مانگی سێ‌دا که‌شـتیـیه‌کی کۆریای باشور به تۆرپـیدۆیه‌ک نوقم بوو. تیمێـک له لێـکۆڵه‌ره‌وانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌فته‌ی ڕابردوو گه‌یشـتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که ژێرده‌ریایی‌یه‌کی کۆریای باکور ئه‌و تۆرپـیدۆی هه‌ڵداوه. کۆریای باکوریش نکۆڵی له‌وه ده‌کات.
له لایه‌کی دیکه‌وه کۆریای باشور خۆی ئاماده ده‌کات بۆ ده‌سـتکردن به بڵاوکردنه‌وه پـرۆپاگه‌نده بۆ ناو کۆریای باکور له ڕێی بڵـندگۆوه، هه‌رچه‌نده کۆریای باکور هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه ته‌قه له‌و بڵندگۆیانه ده‌کات ئه‌گه‌ر بێت و بابه‌تی دژی حکومه‌ته کۆمنیسته‌که‌یان بڵاوبکه‌نه‌وه.
په‌خشـکردنی بابه‌تی دژی کۆریای باکور به‌شـێـکه له‌و کۆمه‌ڵه سـزایه‌ی لی میۆنگ باک سه‌رۆکی کۆریای باشور ڕۆژی دووشه‌ممه له دژی کۆریای باکور ڕایگه‌یاند له به‌رامبه‌ر نوقمکردنی که‌شـتیـیه‌که‌یان. هه‌روه‌ها بڕیاری سـزای دیکه‌ی دا، له‌وانه ڕاگرتنی بازرگانی له نێوانیان و ڕێـگه نه‌دان به هاتووچۆی که‌شـتیـیه‌کان بۆ کۆریای باکور.