ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه کۆریایی باشور و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ستیان به مانورێکی ساڵانه‌ی له‌شکری کرد، ئه‌مه‌ش وێڕای هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی کۆریای باکور که ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر زیاده‌ڕه‌وی بکرێته سه‌ر خاکه‌که‌ی ئه‌وا جه‌نگێکی پیرۆز به‌رپا ده‌کات.
له‌و باره‌یه‌وه " کیم مین سوک" وته‌بێژێک له وه‌زاره‌تی به‌رگری کۆریای باشور، مانۆڕه له‌شکریـیه‌که‌ی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکای به مانۆرێکی ئاسایی ناودێرکرد و له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت کۆریای باکور هه‌موو ساڵێک هه‌مێشه به‌ر له ده‌ستکردن به‌و مانۆره له‌شکریـیه ، هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌کات، به‌ڵام ئێمه به گوێره‌ی پلانی داڕێژراو مانۆره له‌شکریـیه‌که ده‌که‌ین به بێ گوێدان به‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی کۆریای باکور له‌و باره‌یه‌وه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، میدیای فه‌رمی ده‌وڵه‌تی کۆریای باکور ده‌ڵێت خودی کیم جۆنگ ئون ، فه‌رمانده‌ی باڵای له‌شکری وڵات فه‌رمانی داوه که هێزێکی سنووری له ئاماده‌باشیدا بێت بۆ جه‌نگ.
به‌ڵام هه‌تا ئێستا هێچ نیشانه‌ی جموجۆڵی نائاسایی له لایه‌ن کۆریای باکوره‌وه به‌دی نه‌کراوه.
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو کۆمسیۆنی به‌رگری نیشتیمانی کۆریای باکور ڕایگه‌یاند که ئه‌م مانۆره له‌شکریـیه‌ی کۆریای باشور و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا راگه‌یاندنێکی بێده‌نگی جه‌نگه ئه‌وه‌ی ده‌بێته مایه‌ی هاندانی پیۆنگیانگ که وه‌ڵامی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی هه‌بێت.