وه‌زیری به‌رگری ده‌ستنیشانکراوی کۆریای باشور ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر کۆریای باکور کرده‌ی له‌شکری دیکه له دژی وڵاته‌که‌ی ئه‌نجام‌بدات، ئه‌وا کۆریای باشور به هێرشی ئاسمانی وه‌ڵامی کۆریای باکور ده‌داته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له میانه‌ی وته‌ی تاووتوێکردنی په‌رله‌مانیدا، ژه‌نه‌راڵی خانه‌نشین" کیم کوان ژین" ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی ره‌تکرده‌وه په‌یوه‌ست به‌وه‌ی که کاری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه په‌ره به به‌رپابوونی جه‌نگ بدات و ناوبراو ئاماژه‌ی به توانا و کارامه‌ی له‌شکری کۆریای باشور و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکای دا.
له لایه‌کی تره‌وه، وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند ره‌نگه کۆریای باکور بنکه‌ی زیاتری ناو‌کی شاردبێته‌وه که ده‌شێت بۆ به‌کارهێنانی له‌شکری بێت، ئه‌مه‌ش دوای ئاشکراکردنی بنیاتنانی ده‌زگای پیتاندنی یۆرانیۆم له لایه‌ن کۆریای باکوره‌وه.