بڕیاره وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ژاپـۆن و کۆریای باشور هه‌فته‌ی داهاتوو له واشنتنی پایته‌خت کۆبـبنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌کانی داهاتوویان دیاریبکه‌ن بۆ وه‌رگرتنی هه‌ڵوێسـتێـکی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌مه‌ڕ مه‌سه‌له‌ی کۆریای باکور.
ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له سیۆل و تۆکیۆ ڕاگه‌یاندرا که یه‌کێـکه له‌و چه‌ند هه‌نگاوه دیپـلۆماته‌ی به‌ڕێوه‌ن.
گرژی له نێوان هه‌ردوو کۆریادا به‌رده‌وامه له‌و ده‌مه‌ی هێزه ده‌ریایـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و کۆریای باشور مانۆڕ له‌و نزیکانه له ئاوی ده‌ریای زه‌رددا ده‌که‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه کۆریای باکور یه‌که‌مین تێبینی دا سه‌باره‌ت به بنکه‌یه‌کی پـیتاندنی یۆرانیۆمی که زووانێـکی ئه‌م مانگه نیشـانی شـاره‌زایانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دراوه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هاوڕێـیه‌کی نزیـکی ڕێبه‌ری کۆریای باکور کیم جۆنگ ئێڵ گه‌یشته به‌یژین بۆ گفتوگۆکردنی پـێـنج ڕۆژی سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌که له ڕێـگه‌ی دیپـلۆماسی.