وه‌زیری به‌رگری کۆریای باشور ده‌ستی له پـۆسـته‌که‌ی کێشـایه‌وه له پاش ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی ئاڕاسـته‌ی کرابوون له‌سه‌ر شێوازی مامه‌ڵه‌کردنی بۆ هێرشی خوێناوی کۆریای باکور بۆ سه‌ر دورگه‌یه‌کی کۆریای باشور.
ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه سه‌رۆکی کۆریای باشور لی میۆن باک ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی کیم تای یۆنگی په‌سه‌ندکرد.
به‌ڕێز کیم به‌ره‌و ڕووی ڕه‌خنه‌ی توندبووه‌ته‌وه له لایه‌ن پارتی حوکمڕانی کۆریا و په‌رله‌مانتارانی ئۆپـۆزسیۆنه‌وه له‌سه‌ر وه‌کو ده‌ڵێن به‌رپه‌رچی لاواز و خاوی هێرشی کۆریای باکور بۆ سه‌ر دورگه‌ی یۆنپیۆنگ له ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوودا له نزیک سـنووری ئاوی ڕۆژئاوای نێوان باکور و باشور ئه‌وه‌ی جێـگه‌ی ناکۆکیـیه.
له‌و هێرشه‌دا کۆریای باکور نزیکه‌ی 100 گولـله تۆپـی نابوو به‌و دورگه‌یه‌وه و له ئاکامدا 2 سه‌ربازی کۆریای باشور و 2 که‌سی سیڤیل کوژران و 18 که‌سی تریش برینداربوون.
پـیۆنگ‌یانگ ده‌ڵێت ئه‌م هێرشه بۆ به‌رگریکردن بوو له دژی ئه‌وه‌ی پـێی ده‌ڵێت مانۆڕ و مه‌شـقی سه‌ربازی کۆریای باشور که مایه‌ی ئازراندنه و تیایدا هێزه‌کان گولـله تۆپـیان له‌و دورگه‌یه‌وه ته‌قاندبوو.
کۆریای باکور ئیدیعای سه‌روه‌ری و ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر ئه‌و دورگه‌یه و ئاوه‌که‌یدا ده‌کات.
له پاش ئه‌م ڕووداوه هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه کۆریای باشور نزیکه‌ی 80 گولـله تۆپـی نابوو به‌و بنکه سه‌ربازیـیه‌ی باکوره‌وه که ده‌سـتیان به‌و هێرشه کردبوو.
هاوکات ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتدارێـکی له‌شـکری کۆریای باشور ڕایگه‌یاند که له پاش 13 خوله‌ک له بۆردومانکردنی باکور هێزه‌کانی باشور به‌رپه‌رچیان دابوونه‌وه و زیانێـکی زۆریان به هێزه‌کانی کۆریای باکور گه‌یاندبوو.
له لای خۆیه‌وه حکومه‌تی سه‌رۆک لی به‌ڵێنیان دا به ڕاده‌یه‌کی زۆر ژماره‌ی هێزه‌کانیان له‌و دورگه‌یه زیادبکه‌ن و ڕێوشـوێنه‌کانی گرتنه‌به‌ری شه‌ڕ بگۆڕن بۆ ڕێگه‌دان به به‌رپه‌رچی توندتری هێرشه‌کانی ئاینده.