سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی-مون ده‌ڵێت "به قووڵی نیگه‌رانه" به‌هۆی تێك هه‌ڵکردنی کوشنده‌ی ئاگری تۆپخانه نێوان کۆریای باکور و کۆریای باشور له ڕۆژی سێ شه‌ممه.
سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وه‌ڵامی خسته پاڵ هی هێزه سه‌ره‌کیه‌کانی جیهان و ڕوداوه‌که‌ی به یه‌کێك له گه‌وره‌ترین ڕوداوان له‌وه‌تای شه‌ڕی کۆریا ناو برد.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ناپه‌سندی کۆریای باکوری کرد له‌به‌ر هێرشه‌که‌ی بۆ سه‌ر کۆریای باشور. ئه‌و داوای کرد " کرداری شه‌ڕخوزانه‌ی" ڕاگرێت. واشنتن هه‌روه‌ها پابه‌ندی خۆی بۆ به‌رگری کردن له کۆریای باشور به دژی هه‌ر هێرشێک دووپات کرده‌وه.
چین که هاوپه‌یمانێکی کۆریای باکوره گوتی پێویسته هه‌ردوو کۆریا ئاشتی نێوانیان بپارێزه‌ن و داوای ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی گفت و گۆکانی شه‌ش لایه‌نه‌ی سه‌باره‌ت به پرۆگرامی ناو‌کی کۆریای باکوری کرد.