سه‌رۆکی کۆریای باشور ده‌ڵێت ده‌رگا کراوه‌یه بۆ دیالۆگ له‌گه‌ڵ پـیۆنگیانگدا، هه‌رچه‌نده په‌یمانیشی له‌سه‌ر سـتراتیژیـیه‌تی نوێی به‌رگری داوه تا نیشـانی کۆریای باکور بدات که ناتوانێت هیوا له‌سه‌ر ده‌سـتکه‌وتی له‌شکری هه‌بێت.
سه‌رۆک لی میۆن باک له وتاره‌که‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا گوتویه‌تی ئه‌گه‌ر کۆریای باکور خواستی هه‌بێت ئه‌وا کۆریای باشور ئاماده‌یه بۆ هاوکاری ئابوری پـیۆنگ‌یانگ.
هاوکات سه‌رۆکی کۆریای باشور ده‌ڵێت ده‌بێت وڵاته‌که‌ی سیستمی به‌رگری خۆی بونیادبنێت.