وتووێژکه‌رانی ناو‌کی کۆریای باکور و باشور له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌دا له پایته‌ختی چین کۆبوونه‌ته‌وه له قۆناغی دووهه‌می وتووێژه‌کانیان له ماوه‌ی دوو مانگدا.
وی سونگ لاس نێردراوی باشور و ری یۆنغ هو نێردراوی باکور له مه‌ڵبه‌ندێکی تایبه‌ت له ناوجه‌رگه‌ی به‌یجین کۆبوونه‌وه بۆ وتووێژ سه‌باره‌ت به مه‌رجه‌کان بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی وتووێژه‌کانی شه‌ش قۆڵی سه‌باره‌ت به چه‌کداماڵینی پرۆگرامی ناو‌کی کۆریای باکوردا.
وی له‌و باره‌یه‌وه به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند له میانه‌ی حه‌وانه‌وه‌یاندا وتووێژه‌کان به باشی به‌ڕێوه ده‌چێت و گوتی مه‌سه‌له‌ی جۆراوجۆر تاووتوێکراون و دانوستاندنه‌که تا دڕه‌نگانێکی ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌رچه‌ندێکه نه‌یتوانی پێشبینی بکات که ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی چی ده‌بێت.