ره‌حیم ڕه‌شی که هاووڵاتیه‌کی کورده، نزیکه‌ی دوو مانگه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیه‌وه له زیندانی مه‌هاباددا ده‌ستگیرکراوه و هه‌ر له یه‌که‌مین ڕۆژ پاش ده‌ستگیرکردنی ده‌ستی به مانگرتن له خواردن کردووه. له هه‌ڤپه‌یڤینێکی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ کۆمار ڕه‌شی کوڕیدا ده‌ڵێت ئێمه زانیومانه سه‌ره‌ڕای مانگرتنه‌که‌ی له لایه‌ن ئیتلاعاتی ئورمیه‌وه ئازار و ئه‌شکه‌نجه دراوه وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دانی به هیج تاوانیکدا دا نه‌ناوه و نه‌یانتوانیوه هیج تاوانیکیش به‌سه‌ریدا بسه‌ڵمێنن گواستویانه‌ته‌وه بۆ زیندانی مه‌هاباد.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:46 خوله‌كه.