Accessibility links

شه‌ڕه‌وانانی کورد: هێرشه‌کانی ئاسمانی بۆ سه‌ر کۆبانی یارمه‌تیده‌رن به‌ڵام ئه‌وان چه‌کیان پێویسته‌

  • Salah Piroty

 هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر گوندێکی نزیک شاری کۆبانی، 15ی ئۆکتۆبری 2014ی زاینی

هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر گوندێکی نزیک شاری کۆبانی، 15ی ئۆکتۆبری 2014ی زاینی

ئیدریس نه‌عسان، وتەبێژی ئەنجومەنی شاری کۆبانی، لە ڕێگای سکایپەوە بە پشتیوانانی گوت کە فڕۆکە شەڕەوانەکانی هاوبەندی یەکە یارمەتی دەکەن میلیتانەکانی ئیسلامی لە کۆبانی دوور بکەنەوە.

داکۆکیکارانی کورد لە شاری کۆبانی دەورە گیراو لە سنووری سوریا، کە ملیتانەکانی دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق و شامیان بۆ ماوەی مانگێک بەرپەرچ داوەتەوە، دەڵێن هێرشەکانی ئاسمانی هاوبەندی بە ڕێبەری ئەمەریکا یارمەتیدەرن بەڵام بۆ پێشگیری کردنی هێرشەکان پێویستیان بە چەک و تەقەمەنی هەیە. جەمی دیتمر لە سنووری تورکیا-سوریاوە ڕاپۆرت دەکات.

پێش بێنی یەکانی ئەگەری ئەوەی کە شاری کۆبانی لە سەرسنووری سوریا بکەوێتە دەستی میلیتانەکانی ئیسلامی لە ئەم ڕۆژانەی دوایی دا بە هێز بوە لە گەڵ ئەوش کاربەدەستانی ئەمەریکا بە ئاشکرا دەڵێن ئەو کوردانەی بەرگری دەکەن ناتوانن چیتر خۆڕاگرن. بەڵام سەرەڕای ئەو پێش بینی یانە، بەرگریکارانی کورد هەروا خۆیان ڕاگرتووە و شەڕی سەخت بۆ کۆنتڕۆڵی شارەکە گەیوەتە شەقام بە شەقام و ماڵ بە ماڵ.

فڕۆکەی شەرەوانەکانی ئەمەریکاکه‌ هێرشەکانی ئاسمانی خۆیان بۆ سەر جیهادی یەکان سەخت تر کردووە، لە هەوڵ دان گوشار لە سەر شەڕەوانانی هێزەکانی بەرگری کورد یان ی پ گ، سووک بکەن. ئەم حەوتوە لە بەراورد لە گەڵ حەوتووی ڕابردوودا گەلێک کرداری زیاتری ئاسمانی لە لایەن هاوبەندی بە ڕێبەری ئەمەریکا بە بەشداری عەڕەبستانی سعودی و میرنشینەکانی عەڕەبی یه‌وه‌ دیتران.

ئیدریس نه‌عسان، وتەبێژی ئەنجومەنی شاری کۆبانی، لە ڕێگای سکایپەوە بە پشتیوانانی گوت کە فڕۆکە شەڕەوانەکانی هاوبەندی یەکە یارمەتی دەکەن میلیتانەکانی ئیسلامی لە کۆبانی دوور بکەنەوە.

((ئیدریس))

"فڕۆکە شەڕەوانەکان زۆر بە باشی کۆبانی و دەرووبەری کۆبانی بۆمباران دەکەن."

بەڵام دانی پێ هێنا کە ملیتانەکانی دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق و شام، ناسراو بە داعش، خەریکن پێشکەوتن وەدەست دێنن. ئه‌و کوتیشی:

"ئێمە چەک و چۆڵی پێویستمان نیە. ئێمە چەک و چۆڵی کاریگەرمان نیە. ئەوان تانکان بە کار دێنن، ئەوان تۆپخانە بە کار دێنن."

کاربەدەستانی ئەمەریکا دەڵێن ئەوان لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا ٢١ هێرشی ئاسمانیان بۆ ڕاگرتنی پێشڕەوه‌ی ملیتانەکان بەڕێوەبردوون کە هەرهێرشی ئاسمانی هاویشتنی چەندین مووشەکی ئاسمان بۆ زەوی و بۆمبەکانی ئاراستە کراویش دەگرنەوە. دەنگی فڕۆکە شەڕەوانەکان بەردەوام دەبیسرێن کە بە سەر ئەو شوێنە دا دەفڕن.

بەیانیان بە بێ دەنگی دەست پێدەکات بەلام کاتی نێوەڕۆ دەنگی چەکی سووک و هێرشەکانی ئاسمانی دەست پێدەکەن. پاشان سەر و بەندی ئێوارە هەتا ڕۆژ ئاوا شەر دەست پێدەکاتەوە و شەوه‌کان پڕن لە ئاشوب،تەقینەوە و شەری قورس. ئەم حەوتوە ملیتانەکانی دەوڵەتی ئیسلامی هەوڵیان داوە لە ڕێگای تەقینەوەکانی خۆکوژی شەڕەوانانی کورد لە سەر ڕیگای خۆیان لابەرن. نزیکەی زیاتر لە دە هەوڵی خۆکوژی ئەنجام دراون.

لە گوند و تەپۆڵکەکانی بە مەودای ١٥ کیلۆمتری سەر سنووری ڕووبەرووی شاری کۆبانی، پەناخوازانی شارەکە و کوردەکانی دەرووبەر بە هەستی جۆروجۆر چاویان لە ئەو شەڕە قورسانە کردووە.

ئەو کوردانە کاتێک هێرشێکی ئاسمانی چڕە دووکەڵ لە ئاسمان ساز دەکات بە چەپڵە لێدان خۆشحاڵیان دەردەبڕن کاتێک ئامانج بە باشی دەپێکێت. ئەوان دوو هەستی هیوا و ناهۆمیدی لە خۆیان دەردەبڕن، واتا لە دەمێکدا دڵنیایی دەردەبڕن کە شارەکە ناگیرێت و پاشان نیگەرانی ئەوەن کە نازانن چلۆن شەڕەوانانی کورد بە ئەو چەک و چۆڵە کەمە دەتوانن لە خۆیان بەرگری بکەن.

هێندێک هەست بە بێ هیوایی دەکەن. گوڵزار کچێکی حەڤدە ساڵانە تازە چاوی لە هێرشێکی ئاسمانی کرد کە ئامانجێکی نزیک مووچەی ماڵەکەی لە ڕۆژئاوای شار پێکا کە ڕەنگ بێت وە ماڵەکەشیان کەوتبێت.

ئەو بە پەرۆشەوە دەڵیت:

((گوڵزار))

" بە چاوی خۆت دەبینی کە ماڵەکت نەماوە و هیچ کارێکیشت لە دەست نایە بۆی ئەنجام بدەی."

کاربەدەستانی یو ئێن و کوردان داوایان لە حکومەتی تورکیا کردوە ڕیگا بکاتەوە بۆ ئەوەی کوردەکانی خۆبەخش وەک هێزێک بچن یارمەتی بە شەڕەوانانی کورد بکەن. بەڵام حکومەتی تورکیا ڕیگای بە ئەو شەڕەوانانە نەداوە بچنە کوبانی و دەڵێن دەترسن شەڕەکە بەشی باشووری سنووری ئەوانیش بگرێتەوە.

چوارشەمە شەڕەوانانی کورد توانیان تەپۆڵکەیەک لە ملیتانەکان بستێننەوە کە ئەوان دەڵێن چەک و تەقەمەنیان هەروا کەم دەبێت.

XS
SM
MD
LG