Accessibility links

داعش چەند جارێک هەوڵی گرتنەوەی بەنداوی تشرین دەدات و شکست دەهێنێت


لەو کاتەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە کۆتایی مانگی دوازدەی سـاڵی 2015 بەنداوی تشرینیان لە باشوری کۆبانی ڕزگارکرد، داعش چەند جارێـک لە بەشی ڕۆژئاوای بەنداوەکەوە هێرش و تۆپـبارانی کردووە بە مەبەستی ئەوەی جارێـکی دیکە دەسـتبگرێتەوە بەسەر بەنداوەکەدا.

هاوکات لە ناوچەی قەرەقوازیش چەکدارانی داعش هێرشێکی گەورەیان کرد، بەڵام هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پاڵپشـتی هێزی ئاسمانی هاوپەیمانێتی دژی داعش بەرپەرچیان داونەتەوە و ژمارەیەک زۆریان لێکوشتن و تەرمی 24 چەکداری داعشیش کەوتونەتە دەسـتی شەڕڤانانەوە.

لە لایەکی چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن گوتیان هێزێـکی ئەمەریکی کۆنترۆڵکردنی بەنداوی تشرینی گرتووەتە دەست، بەڵام شەڕڤان دەرویش گوتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە کۆبانی ئەو قسانەی ڕەتکردووەتەوە، دەڵێت تەنها ژمارەیەک هێزی تایبەتی ئەمەریکا و ڕاوێژکاری لەشکری لە ناوچەکەدا هەن، ئەوانیش بۆ هەماهەنگیـیە لەگەڵ فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بۆ لێدانی داعش.

XS
SM
MD
LG