Accessibility links

زوهات کوبانی : پێویسته‌ هه‌موو لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنی سوریا ڕوانینێکی هاوبه‌شیان هه‌بێت بۆ سوریای پاش به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د

  • به‌ڵـێـن سـاڵـح

له‌ ئێستای سوریادا دوو به‌ره‌ی ئۆپزسیۆن هه‌ن یه‌کێکیان ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریایه‌ و ئه‌وی تریشیان ئه‌نجومه‌نی ڕێکخستنه‌ له‌ سوریا و جیاوازی ڕوانین هه‌یه‌ له‌ نێوانیاندا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ هه‌نوکه‌ییه‌کانی ئێستای سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لی سوریادا.

زوهات کوبانی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ڕێکخستنه‌ له‌ سوریا ده‌ڵێت به‌ڵێ جیاوازی هه‌ن له‌وانه‌ مه‌سه‌له‌ی ئه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵدان ببێته‌ سه‌رهه‌ڵدانێکی چه‌کداری و ده‌شڵێت ئه‌نجومه‌نی ڕێکخستنی سوریا بڕوای به‌ سه‌رهه‌ڵدانێکی ئاشتیانه‌ هه‌یه‌.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌ گه‌وره‌ بوونی ئه‌و جیاوازیانه‌ و ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆ له‌ سوریادا، به‌ڕێز کوبانی ده‌ڵێت لایه‌نه‌که‌ی هه‌موو هه‌نگاوێکی پێویست ده‌گرێته‌ به‌ر بۆ خۆلادان له‌ ئه‌گه‌رێکی وه‌ها که‌ ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د هه‌وڵی بۆ ده‌دات.

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 9:24 خوله‌که‌.

XS
SM
MD
LG