Accessibility links

پێكهاتەكانى كەركوک بۆچوونى جیاوازیان لە بارەى ئایندەى شارەكەیان هەیە


كوتلەى توركمانى داواى بە هەرێمكردنى پارێزگاى كەركوک دەکات و كوتلەى عەرەبیش داواى مانەوەى لەسەر عێراق دەكات، بەڵام كوردەكان كە زۆرینەى دانیشتوانى پارێزگاكە پـێكدەهێنن جەخت لەسەر گێڕانەوەى كەركوک بۆ سەر هەرێم دەكەن.

ئەحمەد عەسكەرى ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوک، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"لە كۆنگرەى بەرەى توركمانیدا مەسەلەى بە هەرێمكردنى كەركوک وروژێنراوە و مەسەلەكە موزایەدەى سیاسیە."

وتیشى"وەكو كوتلەى كوردى لەگەڵ گێڕانەوەى كەركوكداین بۆ سەر هەرێم."

لە چەند رۆژى رابردوودا بەرەى توركمانى لە شارى كەركوک كۆنگرەى بەست و ، لە كۆنگرەدا تێڕوانینى خۆیان بۆ ئایندەى كەركوک خستە ڕوو و داواى بە هەرێمكردنى كەركوكیان كرد، لە كاتێكدا عەرەبەكانى كەركوک داواى مانەوەى كەركوک لەسەر بەغدا دەكەن.

نەجات حسێن ئەندامى كوتلەى توركمانى لە ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوک، وێڕاى جەختكردنەوە لەسەر هەوڵدانیان بۆ بە هەرێمكردنى كەركوک، بەڵام بە پێویستى دەزانێت تێڕوانینى جیاوازى پێكهاتەكان بۆ ئایندەى كەركوك نەبێتە هۆى دروستبوونى كێشە و نانەوەى پشێوى لە كەركوک.

شارى كەركوک لە ئێستادا هەرچەندە لە ڕووى ئیداریـیەوە سەر بە بەغدایە ، بەڵام لە ڕووى واقیعیـیەوە لە ژێر كۆنترۆڵى هێزە كوردیەكاندایە و ئەمنیەتى پارێزگاكەش لەلایەن پێشمەرگەوە دەپارێزرێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:58 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG