Accessibility links

وردەكارى هێرشەكەی هەینی پێشمەرگە بۆ سەر گوندەكانى باشورى كەركوک


هێزەكانى پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەكانى ترى هەرێمى كوردستان ئەمرۆ هەینی هێرشێكى فراوانیان بۆ سەر ژمارەیەک گوندى باشورى كەركوک دەستپـێكرد و بەپێى وتەى بەرپرسانى پێشمەرگە توانیویانە ژمارەیەک گوند لەبن دەستى داعش دەربهێنن.

لیوا محەمەد قادر فەرماندەى میحوەرى داقوقى هێزى پێشمەرگە بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"پێشمەرگە لە 3 قۆڵەوە هێرشیكردووەتە سەر داعش و 10 گوندى لەبن دەستى داعش دەرهێناوە، لەوە زیاتریش پێشڕەیی ناكەین."

ئەو گوندانەى ئەمڕۆ پێشمەرگە كۆنترۆڵى كردن بەهۆى بۆردومان كردنیان بە چڕى لەلایەن فڕۆكەكانى هاوپەیمانانەوە پێشتر داعش جێیهێشتبوون، بەڵام ژمارەیەكى زۆر بۆمبى چێنراویان لەو گوندانە دانابوو.

زۆرى ژمارەى ئەو بۆمبە چێنراوانەى داعش لە گوندەكانى باشورى كەركوک داینابوو، هێزەكانى پێشمەرگە و تیمەكانى پوچەڵكردنەوەى مینى توشى شۆکكرد، بەو پێیەى لە هەندێک لەو گوندانە لە هەر 100 مەترێک داعش نزیكەى 10 بۆمبى دانابوو.

عەمید تەها تیمارى بەڕێوەبەرى پۆلیسى بەرگرى و فریاكەوتنى گەرمیان كە هێزەكانیان لە شەڕەكەى ئەمڕۆى باشورى كەركوکدا بەشداربوون ، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند" گوندى سمود كۆتا گوندە كە هێزەكانى پێشمەرگە و پۆلیسى فریاكەوتن ڕۆیشتونەتە ناوى و تێیدا جێگیربوون."

بەرپرسانى هێزى پێشمەرگە ئاماژە بەوە دەكەن لە هێرشەكانى ئەمڕۆدا نزیكەى 10 پێشمەرگە گیانیان لەدەستداوە، بەڵام تیمەكانى تەندروستى دەڵێن ژمارەكە لەوە زیاترە و سەرجەمیان بەهۆى بۆمبى چێنراوەوە بوونەتە قوربانى.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:42 0:00
Direct link
هەڵمەتی پـێشـمەرگە بۆ ئازادکردنی گوندەکانی میحوەری داقوق لە داعش
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:21 0:00

XS
SM
MD
LG