Accessibility links

جموجۆڵى فراوانى داعش لە باشورى کەرکوک


Islamic State Kurds Iran Hussein Yazdanpana کرد جدایی طلب حزب آزادی کردستان

Islamic State Kurds Iran Hussein Yazdanpana کرد جدایی طلب حزب آزادی کردستان

بەهۆى جموجۆڵى داعش لە ناوچەکانى باشورى کەرکوک و ناوچە کوردستانیەکانى پارێزگاى سەڵاحەدین، هێزەکانی پـێشمەرگە لەو ناوچانە خراونەتە حاڵەتى ئامادەباشیەوە ، بەرپرسانى ئەو ناوچانەش دەڵێن پلانى لەمەودواى داعش پەلاماردانى شاروشارۆچکەکانە.

عەمید کاوە غەریب فەرماندەى پۆلیسى داقوق لە باشورى کەرکوک، بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"داعش جموجۆڵێکى ناسروشتى لە باشورى کەرکوک هەیە و پێشمەرگەش لە حاڵەتى ئامادەباشیدایە."

جموجۆڵە فراوانەکانى داعش لەباشورى کەرکوک ، دواى دزەکردنى زیاتر لە 100 چەکدارى داعش دێت بۆ نێو شارى کەرکوک کە دواى پێکدادان لەگەڵ هێزە ئەمنیەکان زۆربەى ئەو چەکدارانە کوژران.

بەرپرسێکى باڵاى ئەمنى لە کەرکوک کە داوایکرد ناوى بڵاونەکرێتەوە، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"زانیارى هەواڵگیریمان پێگەیشتووە کە دواى کەرکوک ، داعش پلانى بۆ پەلاماردانى چەند ناوچەیەکى تر دارشتووە و هێزە ئەمنیەکان لەو ناوچانە لەحاڵەتى ئامادەباشیدان."

لەلایەکى ترەوە عەبدوڵا بۆر فەرماندەى میحوەرى خورماتووى هێزى پێشمەرگە ، هۆکارى جم و جۆڵەکانى داعشى بۆ ئەوەگێرایەوە کە ئەو رێکخراوە دەیەوێت فشارەکانى سەر موسڵ کەمتر بکاتەوە، وتى"داعش جم و جۆڵى هەیە و پێشمەرگە لەئامادەباشیدایە."

پلانەکانى داعش بۆ پەلاماردانى شارۆ شارۆچکەکان لەکاتێکدایە ئەو رێکخراوە زۆربەى شارە گەورەکانى عێراقى لەدەستداوە ، بەوتەى بەرپرسانى ئەمنیش پلانى داهاتوى ئەو رێکخراوە ئەنجامدانى تەقینەوە و شەرى پارتیزانى یە.

XS
SM
MD
LG