Accessibility links

دانیشتوانى ژێر دەسەڵاتى داعش لە باشوری کەرکوک بە ئاڵاى سپـیـیەوە خۆیان ڕادەستى پـێشمەرگە دەكەن


بەرپرسانى پێشمەرگە و پۆلیس لە ناوچەكانى خۆرئاوا و باشورى كەركوک، ئاماژە بەوە دەكەن رۆژانە چەندین خێزانى عەرەب گوندەكانى ژێر دەسەڵاتى داعش جێدەهێڵن و بە ئاڵاى سپـیـیەوە خۆیان رادەستى هێزى پێشمەرگە دەكەن.

عەمید تەها تیمارى فەرماندەى پۆلیسى فریاكەوتن لە ناوچەى تەللوەردى كەركوک، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"دانیشتوانى گوندەكانى باشورى كەركوک دەسەڵاتى داعش جێدەهێڵن و بە ئاڵاى سپیـیەوە خۆیان رادەستى پێشمەرگە دەكەن."

لاى خۆشیەوە عەمید كاوە غەریب بەڕێوەبەرى پۆلیسى قەزاى داقوقى باشورى كەركوک، ئاماژەى بەوەكرد ئەو خێزانە عەرەبانەى كە بەقاچاخ سنوورى داعش جێدەهێڵن و خۆیان رادەستى پێشمەرگە دەكەن لە بارودۆخێكى مرۆیى خراپدان و وتى"بۆیە بە بڕیارى پارێزگارى كەركوک بوارى هاتنیان بۆ سنورى پێشمەرگە پێدراوە و دواتریش لە رێگەى رێكخراوە نێودەوڵەتیەكانەوە هەوڵى بوژاندنەوەیان دەدرێت."

هەرچەندە بەشێک لە خێزانە عەرەبەكان سنورى داعش جێدەهێڵن، بەڵام بەشێكى تریان كە تۆمەتبارن بە هاوكاریكردنى داعش بەرەو قوڵایى ناوچەكانى ژێر دەسەڵاتى داعش رۆیشتوون.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:49 0:00

XS
SM
MD
LG