پـۆلیس له شـاری که‌رکوک ده‌ڵێت ڕۆژی سێشه‌ممه ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له ده‌ره‌وه‌ی کڵێســایه‌کی شـاره‌که ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی برینداربوونی به لای که‌م 23 که‌س.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌که زیانی به کڵێسـاکه و ماڵه‌کانی ناوچه‌که گه‌یاندووه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له پاش لادانی سه‌دام حسێن له ده‌سه‌ڵات ژماره‌یه‌کی زۆری مه‌سیحیـیه‌کان عێراقیان جێهێشـت به‌هۆی ئه‌و توندوتیژیانه‌ی وڵاته‌که‌ی گرتووه‌ته‌وه.
له مانگی ده‌ی سـاڵی ڕابردوودا میلیتانه‌کانی قاعیده په‌لاماری گڵێسـای سیده‌ت ئه‌لنه‌جاتیان له به‌غدا دا و له ئاکامدا 46 مه‌سیحی کوژران.