Accessibility links

له‌ نزیک ناحیـیه‌ی ڕه‌شـادی که‌رکوک 3 سه‌ربازی عێراقی ده‌کوژرێن

  • Yehya Barzinji

له‌ نزیک ناحیـیه‌ی ڕه‌شـادی که‌رکوک 3 سه‌ربازی عێراقی ده‌کوژرێن

له‌ نزیک ناحیـیه‌ی ڕه‌شـادی که‌رکوک 3 سه‌ربازی عێراقی ده‌کوژرێن

له‌ که‌رکوک 3 سه‌ربازی عێراقی کوژراون پاش ئه‌وه‌ی له‌ نزیک ناحیـیه‌ی ڕه‌شـادی خۆرئاوای که‌رکوک مینێـکی دانراویان پـیادا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ که‌ له‌ شـوێنی ڕووداوه‌که‌ هه‌رسێـکیان گیانیان له‌ده‌سـتداوه‌.

ته‌قینه‌وه‌که‌ له‌ نزیک گوندی ته‌ل مه‌هدی بووه‌ که‌ 60 کیلۆمه‌تر له‌ خۆرئاوای که‌رکوکه‌وه‌ دوره‌ و نزیکه‌ له‌ شـاخی حه‌مرینه‌وه‌.

سه‌ربازه‌کان له‌ تیمێـکی گه‌ڕۆکدابوون و مینه‌که‌یان پـیادا ته‌قیوه‌ته‌وه‌. بۆ پـشـتڕاستکردنی هه‌واڵه‌که‌ سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ پـۆلیسی که‌رکوک به‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕاگه‌یاند که‌وا ئه‌و سێ سه‌ربازه‌ تیمێـکی گه‌ڕۆکی پـیادابوون و بۆمبه‌که‌ پـیاندا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و گیانیان له‌ده‌سـتداوه‌.

ڕه‌شـاد ناحیـیه‌کی عه‌ره‌بی سووننه‌ نشینه‌، هه‌رچه‌نده‌ ماوه‌یه‌کی زۆره‌ کاری توندوتیژی تیایدا ڕووی نه‌داوه‌، به‌ڵام نانه‌وه‌ی مینی زه‌مینی له‌ زۆرک له‌ ناوچه‌ جیاجیاکانی عێراق که‌ له‌ لایه‌ن گروپه‌ تێرۆریسـتیـیه‌کانه‌وه‌ داده‌نرێن تاکو ئێسـتا له‌ لایه‌ن هێزه‌ عێراقیـیه‌کانه‌وه‌ کۆنتڕۆڵ نه‌کراوه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 0:49 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG